قوتبەدین سادقی بووە بەڕێوەبەری فستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز

بەرپرسی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی کوردستان بە بڕیارێکی فەرمی، داوای لە قوتبەدین سادقی کرد تاکوو بەڕێوەبەرایەتی ۱٥مین خولی شانۆی کوردی سەقز لە ئەستۆ بگرێت. 

بە ڕاپۆرتی ئاژانسس مێهر لە ئیدارەی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی کوردستان، لەم حوکمەدا هاتووە: فستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز داوی ۱٤ خول پێویستی بە گۆڕانکاری بنەڕەتی هەیە و هەر بەم بۆنەوە داوا لە بلیمەتی شانۆی کوردی دەکەین تاکوو بەپرسیاریەتی بەڕێوە بردنی ۱٥مین خولی لە ئەستۆ بگرێت و گۆڕانکاری باشی تێدا ئەنجام بدات.

۱٥مین خولی فستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز بە شێوازی ئاسایی بەڕێوە دەچێت و بۆ یەکەم جار کێبەرکێی تێدا ناکرێت.

قوتبەدین سادقی لەمبارەوە وتی: شانۆ کارێکی فەرهەنگی زۆر گرنگە کە لە چوارچێوەی خەڵات و کێبەرکێ ناگونجێت. گرنگی دان بە ئامانجە فەرهەنگییەکان و تێکەڵ  بوون لەگەڵ خەڵک لە هەرچی شتەگرنگ ترە. لەمڕۆدا هەموو ڕووداوە گەورەکانی شانۆ ئاسایی بەڕێوە دەچێت و کێبەرکێی تێدا ناکرێت.

ئەو زیادی کرد: بۆ پشتیوانی لە لاوان لە فستیڤاڵەکە بەشی تایبەت لە بەرچاو گیراوە. 

شایانی باسە ئیسماعیل پاشایی شانۆکاری بە تەمەنی سەقزی وەک بەڕێوەبەری جێبەجێ کاری ۱٥مین خولی فستیڤاڵی شانۆی سەقز دەست نیشان کراوە.

News Code 19966

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =