دانوستانی ئەمریکا و ئیسرائیل سەبارەت بە نەوتی لوبنان

وەزیری وزەی ڕژیمی زایۆنی لەم دواییە لە کۆشکی سپی لە گەڵ تاقمێک لە بەرپرسانی ئەمریکی و ئیسرائیلی و لەوان جرێد کۆشنێر و باڵوێزی ئەمریکا لە لوبنان سەبارەت بە نەوتی لوبنان دانوستانی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی "الاخبار"، یوڤال شتینیتز وەزیری وزەی ڕژیمی زایۆنی لە گەڵ تاقمێک لە بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی سەبارەت بە نەوتی لوبنان دانوستانی کرد.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، وەزیری ئیسرائیلی لەم دواییە لە کۆشکی سپی لە گەڵ جرێد کۆشنێر ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا و جەیسۆن گرینبلات نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا لە دانوستانە نێودەوڵەتییەکان و ئێلیزابێت ڕیچارد باڵوێزی ئەو وڵاتە لە لوبنان و ڕان دیرمێر باڵوێزی ئیسرائیل لە ئەمریکا کۆبووەوە و لەو دانیشتنەدا ململانێی نەوتی ئیسرائیل و لوبنان و دۆسیەی وزە لە کەرتی غەزە تاوتوێ کرا.

شتینیتز لە تویتێکدا وێرای ئاماژە بەو دانیشتنە ڕایگەیاند کە دۆسیەی ململانێی دەریایی ئیسرائیل و لوبنانیش لەو گفتوگۆیانە خرایە بەر باس. دانوستان سەبارەت بە نەوتی لوبنان لە کاتێکدایە کە ئەو وڵاتە سەرەڕای ئەوەی کە خەزێنەگەلی نەوتی و گازیی بەربڵاوی هەیە، بەڵام تا ئیستا نەیتوانیوه هەڵیان گۆزێت و بەهرەیان لێ ببات.

بابەتی نەوت و گازی لوبنان هەر لە کاتی کۆلۆنیالی فەڕەنساوە، سەرنجی زۆری بۆ لای خۆی ڕاکێشا، بەڵام بە هۆی شەڕ و پێکدادانی سیاسی و ناوخۆیی لەو وڵاتە تا ئێستا ئاوڕ لەو بابەتە نەدراوەتەوە. بەوەشەوە دەوڵەتی نوێی لوبنان جەختی کردووە کە لە رێگەگەلی دیپلۆماتیکەوە بۆ دەرکێشانی نەوت و گاز لە هەرێمی ئاوی خۆی بەهرە دەبات.  

News Code 19964

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =