عەبادی داوای کردنەوەی زانکۆی مەزهەبەکانی ئێران لە عێراق دەکات

سەرۆکی زانکۆی مەزاهبی ئێران ڕایگەیاند : لقەکانی زانکۆی مەزاهبی ئێران بۆ ٨ لق بەرز بووەتەوە و لەگەڵ ۱۰ وڵاتیش پەیمانی هاوکاریمان واژۆ کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محەمەد حسەین موختاری،سەرۆکی زانکۆی مەزهەبەکانی ئێران لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی لە سنە وتی: لە ئێستادا زانکۆی مەزهەبەکانی ئێران لە کوردستان و هورمۆزگان و سیستان و بەلوچستان لقی هەیە و بڕیار وایە لە گوڵستانیش بە زوویی خوێندکار بگرێت.

ئەو زیادی کرد: ئێمە لە بەنامەمان دایە کە لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کرماشان، بوشێهر و گیلانیش لقی ئەم زانکۆیە بکەینەوە.

موختاری سەبارەت بە دستکەوتەکانی ئەم زانکۆیە وتی: زانکۆی مەزهەبەکانی ئێران سەرکەوتنی باشی هەبووە و تەنانەت حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای کردووە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی تووندڕەوی لە عێراق وەها زانکۆیەک لەو وڵاتە بکەنەوە و داوای یارمەتیان لە ئێمە کردووە.

سەرۆکی زانکۆی مەزاهبی ئێران ئاشکرای کرد: زانکۆکەمان لەگەڵ ۱۰ وڵاتی ئاسیایی و ئورووپایش لێکتێگەیشتنی واژۆ کردووە و بەم پێیە خوێندکار ئاڵ و گۆڕ دەکەین. هەروەها بڕیار وایە پێکەوە گۆڤار و ڕۆژنامەی هاوبەشی دینی بڵاو بکەینەوە.

ئەو هەروەها وتی: ئەمساڵ لە لقی کوردستان بەشی فەلسەفە و عیرافان و مێژووی ئیسلامیش دەکرێتەوە و خوێندکار وەر دەگرێت.کوردستان پڕە لە دەرفەت و کەسایەتی زۆر بەهێز کە هیوادارم بەرپرسانی وڵات ئاوڕی زۆر زیاتر لە شارە کوردییەکان بدەنەوە.

News Code 19942

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =