وەرزشوانێکی کورد پلەی سێهەمی ڕاکردنی قەزاقستانی مسۆگر کرد

میلاد سەیار، وەرزشوانی کورد لە کێبەرکێی ڕاکردنی نێونەتەوەیی کازانفی قەزاقستان بە ڕیکۆردی ۱٤.۲۳ توانی میدالیای بڕۆنز بە دەست بێنێت و لە پلەی سێهەم جێگیر بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە پەیوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی وەرزش و لاوانی کوردستان، یانەی نەتەوەیی ئێران بە ۱۰ وەرزشوان بەشداری کێبەرکێ نێونەتەوەییەکانی یاری ڕاکردن لە کازانفی قەزاقستانی کرد و لە خولی یەکەم توانیان دوو میدالیای زێڕین، سێ زێو و یەک بڕۆنز بە دەست بێنن.

میلاد سەیار، وەرزشوانی کورد لە کێبەرکێی ڕاکردنی نێونەتەوەیی کازانفی قەزاقستان بە ڕیکۆردی ۱٤.۲۳ توانی میدالیای بڕۆنز بە دەست بێنێت و لە پلەی سێهەم جێگیر بێت.

ئەم وەرزشوانە کوردە لە ساڵانی ڕابردووش توانی بوو مێدالیای زێڕین و زێوی کێبەرکێ نێونەتەوەییەکانی یاری ڕاکردن بە دەست بێنێت.

شایانی باسە ئەم کێبەرکێیانە لە دوو نۆبەی بەیانی و ئێواران لە شاری ئاڵماتی پایتەختی قەزاقستان بەڕێوە دەچێت و وەرزشوانانی پیاو تاکوو ڕۆژی ۹ۍ پوشپەر کێبەرکێکانیان لە کێشە جیاوازەکان درێژەی هەیە.

News Code 19936

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =