قەلعە شاخانی ڕایگەیاند:

۱۰۲ شانۆ لە قۆناغی یەکەمی فستیڤاڵی مەریوان قبوڵ کراون

ناسەی هەواڵ: 4335634 -
بەڕێوەبەری ۱۳مین خولی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەر شەقامی مەریوان وتی: ۱۰۲ شانۆی سەرشەقام لە بەشە جیاوازەکان بۆ سێزدەهەمین خولی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەر شەقامی مەریوان قبوڵ کراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، جەلال قەلعەشاخانی ڕایگەیاند: مەجید ئەمرایی، سەعید بێهنام، کاوە مەهدەوی، ئارەزوو عەلی پوور و سەعدی محەمەدی لێژنەی داوەرانی ۱۳مین خولی شانۆی سەر شەقامی مەریوانن. ئەم داوەرانە لە نێوان بەرهەمە گەیشتووەکان ٨۷ شانۆیان لە بەشی ئازاد و ۱٥ شانۆیان بۆ بەشی ئاینی هەڵبژاردووە.

ئەو زیادی کرد: زیاتر لە ٥۲۷ شانۆ نامە لە هونەرمەندانی شانۆی سەر شەقامی ئێرانەوە بە فستیڤاڵە گەیشت، کە نزیک بە ۲٥ لە سەدی شانۆکان قبوڵ کراون.

قەلعە شاخانی وتی: بەرهەمە هەڵبژاردراوەکان دەبێت سی دیەک لە شانۆەکەی خۆیان بۆ دەبیرخانەی فستیڤاڵەکە ڕەوانە بکەن تاکوو لێژنەی داوەری پێداچوونەوەی کۆتایی بە کار و بەرهەمەکاندا بکات.

شایانی باسە کە ۱۳مین خولی فستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی مەریوان ڕۆژی ۱۰ی خەرمانان تاکوو ۱٤ خەرمانان لە شاری مەریوان بەڕێوە دەچێت و بڕیار وایە ئەمساڵ چەندین شانۆکاری وڵاتانی دیکەش بەشداری بکەن.

ناردنی بۆچوون

2 + 2 =