بەلەم سوارێکی مەریوانی میدالیای زێڕی ئاسیای مسۆگر کرد

شێرزاد قادری، بەلەم سواری مەریوانی لە کێبەرکێی ڕوئینگی لاوانی ئاسیا لە کۆریای باشوور مێدالیای زێڕینی وەر گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە پەیوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی وەرزش و لاوانی کوردستان، یانەی نەتەوەیی ڕوئینگی کوڕان و کچانی لاوانی ئێران لە کێبەرکێی قارەمانی ئاسیا لە کۆریای باکوور ئامادە بوو.

ئەم کێبەرکێیانە بە بەشداری وڵاتانی جۆراوجۆری ئاسیایی ڕۆژی پنج شەمە لە شاری چونگجوی کۆریای باشوور لە ئاستی میرمنداڵان بەڕێوە چوو.

شێرزاد قادری بەلەم سواری مەریوانی بە هاوڕێی میلاد ئەڵاوردیانو ڕەزا قارەمانی لە بەشی کوڕانی ئەم کێبەرکێیە بەشداریان کردبوو.

لە ڕۆژی سێهەمی کێبەرکێکان شێرزاد قادری و میلاد ئەڵاوردیان توانیان لە بەشی دوو کەسی میدالیای زێڕینی ئەم بەشە مسۆگر بکەن و لە پلەی قارەمانیدا ڕابوەستن.

قادری هەروەها پێشتر مێدالیای بڕۆنز و زێوی کێبەرکێی قارەمانی ئاسیای لە سەنگاپور و تایلەند بە دەست هێنابوو.

شایانی باسە کێبەرکێی لاوانی قارەمانی ئاسیا تاکوو ۱۰ پوشپەر لە شاری چۆنگجۆ لە کۆریای باشوور لە بەشە جۆراوجۆرەکان بەڕێوە دەچێت.

News Code 19927

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =