ڕاوی نوێی مونافقین لە کەسایەتیە پرتووکاوەکانی ڕۆژاوا

پایتەختی فەڕەنسا رۆژی ڕابردوو میوانداری دانیشتنی گرووپی مونافقین بوو؛ دانیشتنێک کە بە تێچووی لە ڕابدەبەدەری ناوچەیی و لە پێناو داهاتی بەرپرسانی بێ کەڵکی وڵاتانی رۆژئاوایی بەڕێوەچوو.

ئاژانسی هەواڵی مێهر – بەشی نێودەوڵەتی: گرووپی مونافقین رۆژی ڕابردوو سیرکی ساڵانەی خۆی لە پاریس نمایش دا و هەر وەک ساڵانی ڕابردوو خەونی وەدی نەهاتەی بۆ گۆڕینی حکوومەتی ئێران دووپات کردەوە.

خاڵی بەرچاوی دانیشتنەکانی گرووپی مونافقین ئەوەیە کە ئەو دانیشتنانە بۆتە هەلێک بۆ کەسایەتیگەلی بێ کەڵکی رۆژئاوایی هەتا بە ئامادەبوونیان لەو دانیشتنانە و دەربڕینی چەند ڕستە لە دوژمنایەتیی ئێران، پاداشتێکی بەرچاو بە دەست بێنن.

بەرپرسانێک کە ساڵانێکە ناویان نەهاتۆتە ناوانەوە و چیتر کاریگەرییەکیان لە بڕیاردانە نێودەوڵەتییەکان نییە. کەسانێکی وەک بێرنارد کۆشنێر وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە ساڵانی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٠ یان جولیۆ تێرتێزی وەزیری دەرەوەی پێشووی ئیتالیا.

لەو دانیشتنە هەروەها بەرپرسانێکی بێ کەڵک لە وڵاتانی کەنەدا، ئەمریکا و عەرەبستان-یش ئامادە بوون.

"ڕوودی جولیانی"یش کە لە گەڵ چوونی جان بۆڵتۆن بۆ کۆشکی سپی توانی خۆی لە دەوڵەتی ئەمریکا نزیک بکاتەوە، بەشداری دانیشتنەکانی گرووپی مونافقین بوو و بە گیرفانی پڕ لە پارەی ئەو گرووپە لە دژی تاران دوا و ئیدعای کرد کە "ئێستا بە ئاشکرا دەتوانین شایەدی کۆتایی ڕژیمی ئێران بین".

هەر لەو پەیوەندییەدا ماوەیەک لەوە پێش ڕیچارد ئەنجێل هەواڵنێری ئێن بی سی نیووز لە پەیامێکدا لە تویتەر نووسی: ڕوودی جولیانی لە وتووێژ لە گەڵ ئێن بی سی وتوویەتی بیرم نایەت کە چەندەم پارەم لە گرووپێکی دزبەری ئێرانی (گرووپی مونافقین) بۆ سڕانەوەی ناوی لە لیستی ڕێکخراوگەلی تیرۆریستیی ئەمریکا وەرگرتووە.

جان گامبرێڵ هەواڵنێری ئاسۆشیتد پرێس-یش لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد کە بەرپرسێکی باڵای ئەنجومەنی وەزیرانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا و لانی کەم یەکێک لە ڕاوێژکارانی بۆ وتەدان لە کۆمەڵەی گرووپی مونافقین پارەی لەو گرووپە وەرگرتووە.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە ئێلین چائۆ کە لە ساڵی ڕابردوو بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی گواستنەوە لە کابینەی ترامپ لە ئەنجومەنی سنا دەنگی متمانەی وەرگرت، بۆ وتەدانی ٥ خولەکی لە ساڵی ٢٠١٥ی زایینی لە کۆمەڵەی گرووپی مونافقین ٥٠ هەزار دۆلار پارەی وەرگرتبوو.

سناتۆر جان مەک کین-یش یەکێکە لەو کەسایەتیانەی کە خاوەن پێشینەی ئامادەبوون لە دانیشتنەکانی مونافقینە و وێنەگەلێکی جۆراوجۆر لەو، لەو دانیشتنانەدا بڵاو بۆتەوە.

گامبرێل لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا ئاشکراشی دەکات: چەند کەس لە بەرپرسانی پێشووی ئەمریکا لە هەر دوو حزبی دیموکرات و کۆماریخواز و لەوان وتەبێژی پێشووی کۆشکی سپی و ڕاوێژکاری ترامپ واتە نیوت گینگریچ-یش بۆ کەمپەینەلانی گرووپی مونافقین دواون. ڕوودی جولیانی کە ئێستا لە کەسایەتییە نزیکەکانی ترامپ و ئەندامی گرووپی ڕاوێژکارانی ئەوە، پارەیەکی نادیاری بۆ وتەدان لە دانیشتنی ئەمجارەی ئەو گرووپە وەرگرتووە بۆ ئەوەی بە دڵی ئەوان بدوێت.

لە جۆزەردانی ئەمساڵیشدا کەناڵی ئێن بی سی نیووز بە ئاماژە بە ئامادەبوونی کەسانێکی وەک جان بۆڵتۆن و ڕوودی جولیانی لە دەوڵەتی ئەمریکا، پەیوەندیی دەوڵەتی ترامپ لە گەڵ گرووپی مونافقینی بە یارییەکی ترسێنەر وەسف کرد و ڕایگەیاند: لێدوانەکانی بۆڵتۆن و جولیانی و بەرپرسانی دیکەی ئەمریکی سەبارەت بە زەروورەتی "گۆڕینی ڕژیم لە ئێران" لە هەموو شتێک بۆ ڕێکخراوی موجاهێدین (مونافقین) دڵخۆشکەرترە. بۆڵتۆن و جولیانی و بەرپرسانی دیکەی بەشداربووی دانیشتنەکانی گرووپی مەنافقین پارەیەکی باش بۆ ئەو کارە وەردەگرن.

ئەو دۆخە لە کاتێکدایە کە لە مانگی ڕابردوودا ڕاپۆرتێکی بەڵگەمەند لە ئامادەکرانی بەڵگەیەک بۆ گۆڕینی حکوومەت لە ئێران لە لایەن توێژینگەکانی ئەمریکی بە فەرمانی بۆڵتۆن و بڵاوکردنەوەی ئەو بەڵگەیە لە نێوان ڕاوێژکارانی کۆشکی سپی بڵاوبۆتەوە.

ئەگەرچی بۆڵتۆن خۆدەبوێرێت لە ئاشکرابوونی ئەو پارەیەی لە مونافقینی وەرگرتووە، بەڵام بە وتەی جوئان ستاکێر بەرپرسی بنکەی دیفێنس پۆست، بە پێی چەند جار ئامادەبوونی لەو دانیشتنانە و بە لەبارچاو گرتنی ئەوەی کە مونافقین بۆ هەر وتەدانێک پارەیەکی ٢٠ تا ٣٠ هەزار دۆلاری خەرج دەکات، کەواتە ناوبراو تا ئێستا زیاتر لە ١٨٠ هەزار دۆلار پارەی لەو گرووپە وەرگرتووە.

News Code 19926

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =