هێزە یەمەنیەکان لە "حەدیدە"  لە پێشەوەن

"عەلی قەحوم" بە ئاماژە بەوەی کە هێزەکانی یەمەنی لە ئۆپەراسیۆنی مەیدانی لە "حەدیدە"دا دەستپێشخەرن، وتی: مارتین گریفیتس بێ لایەنانە ڕاسپاردەکانی لە یەمەن ڕاناپەڕێنێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – ڕامین حسێن ئابادیان: هاوپەیمانی داگیرکەری سعوودی لەم دواییەدا بە شێوەیەکی بەربڵاو و هەمەلایەنە هێرشی کردە سەر پارێزگای حەدیدە. ئەوە لە کاتێکدایە کە نزیکەی یەک ساڵ لەوە پێشیش دەنگۆی ئۆپەراسیۆنی هەمە لایەنەی عەرەبستان سعوودی و هاوپەیمانانی لە دژی حەدیدە لە ئارادا بوو بەڵام بە گشتی، هەوڵەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ناڕەزایەتیی بەربڵاو بە ئەنجامی نەگریسی ئەو ئۆپەراسیۆنە لە بابەتی کارەساتی مرۆیی، بووە هۆی ئەوەی ڕیاز بە شێوەی کاتی لە هەڵوێستەکانی ئەودەمی خۆی بکشێتەوە.

بەوەشەوە، شکستە یەک دوای یەکەکانی عەرەبستانی سعوودی لە بەرە جۆراوجۆرەکانی شەڕی یەمەن بووە هۆی ئەوەی کە بەرپرسانی ئەو وڵاتە هەمدیسان بیر لە هێرش بۆ سەر پارێزگای حەدیدە و داگیرکردنی بە تەواوەتی ئەو پارێزگایە بکەنەوە. هەڵبەت لەمناوەدا سوپا و کۆمیتەگەلی جەماوەریی یەمەن- یش دەستەوەستان نەبوون و بە شێوەی بەربڵاو بەرەنگاری داگیرکاریی هەمەلایەنەی هاوپەیمانی سعوودی بۆ سەر یەمەن بوون. ئەوان تا ئێستا تەنانەت پاپۆرەیەکی جەنگیی هاوپەیمانی سعوودیان لە نزیکیی حەدیدە کردۆتە ئامانج و هەندەێک لە گرووپگەلی تیرۆریستیی سەر بە سعوودیان ناسیوە و تێکشکاندووە.

هێرشە بەربڵاوەکانی فرۆکەگەلی جەنگیی هاوپەیمانی سعوودی بۆ سەر حەدیدەی یەمەن لە کاتێکدایە کە ڕێکخراو و ناوەندگەلێکی زۆری مافی مرۆڤ لە ئاستی ناوچە و جیهان هەمبەر بە پاشهاتی نەگریسی ئەو ئۆپەراسیۆنە هۆشداریان داوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا هەواڵنێری مێهر وتوویژێکی لە گەڵ "عەلی قەحوم" ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا ئامادە کردووە کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:

* ئێستا زیاتر لە سێ ساڵ لە هێرشی بێ نەوەستانی هاوپەیمانی داگیرکەری سعوودی لە دژی خەڵکی یەمەن تێدەپەڕێت و ڕێکخراوگەلی مافی مرۆڤ هۆشداری زۆریان لە بابەتی کارەساتی مرۆیی لە ئەنجامی ئەو هێرشانە داوە. لە ئێستادا دۆخی مەیدانی یەمەن چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

ـ دۆخی مەیدانی یەمەن بە چەشنێکە کە پێکدادانەکان درێژەی هەیە و سوپا و کۆمیتەگەلی جەماوەری خەریکی شەڕێکی قورس لە دژی داگیرکاران و دەستە و دایرەکانیان بە تایبەت لە کەنارەکانی رۆژئاوان. لە ئێستادا سوپا و کۆمیتەگەلی جەماوەریی یەمەن دەیان کەس لە دەستەودایرەکانی سعوودی و داگیرکەرانیان کوشتووە و ژمارێکی زۆریشیان بریندار کردووە.

زۆربەی ئۆتۆمبیلەکانی سەر بە داگیرکەران و مووچەخۆرانی سعوودی لە لایەن سوپا و کۆمیتەگەلی جەماوەری کراونەتە ئامانج و تێکشکێندران و لە ئێستادا سوپا و کۆمیتەگەلی جەماوەریی یەمەن لە کەنارەکانی رۆژئاوا دەستپێشخەری مەیدانن و هیچ گومانێک لەوەدا نییە.

هۆزەکانیش یارمەتیی سوپا و کۆمیتەگەلی جەماوەریی یەمەن دەدەن و لە شەڕی دژ بە سعوودییەکان دێنە هانایانەوە. لە تەواو پارێزگاکاندا دەبینین کە هۆزە یەمەنییەکان هەنگاویان ناوەتە مەیدانی شەڕ لە دژی سعوودی و داگیرکەران تێهەڵچوونە. ڕاستییەکەی ئەوەیە کە لە حەدیدەش دوژمن وەک کەنارەکانی رۆژئاوا بەردەوام شکست دەهێنێت.

عەرەبستانی سعوودی بە هۆی شکست لە بەرەی حەدیدە بە دوای سەرکەوتنی میدیاییەوەیە. دوژمن ئەمڕۆ نە فرۆکەخانەی حەدیدەی لە بندەست دایە و نە توانیویەتی بەندەری حەدیدە بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵ بکات. دوژمن لە تەواو ئامانجەکانی خۆی لە حەدیدە شکستی هێناوە.

* سەبارەت بە شەڕی گەورەی حەدیدە دوان، ئایا عەرەبستان سعوودی و هاوپەیمانانی لەم ماوەتەدا توانیویانە ویست و ئامانجەکانیان لەو شارە ستراتژیکییە مسۆگەر بکەن؟ ئایا سعوودییەکان بەوجۆرەی کە ئیدعا دەکەن توانیویانە هەنگاو بنێنە ناو حەدیدە؟

ـ هەر وەک پێشتر وتم حەدیدە بە تەواوەتی ئازاد کراوەتەوە و ئەو شارە نەڕووخاوە. عەرەبستانی سعوودی نە فرۆکەخانەی حەدیدەی لە بندەست دایە و نە توانیویەتی بەندەری حەدیدە بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵ بکات.  لەم ماوەیەدا سوپا و کۆمیتەگەلی جەماوەریی یەمەن دەسکەوتی زۆریان لە شەڕی دژ بە سعوودییەکان مسۆگەر کردووە کە زۆربەیان لە حەدیدەدا بوونە.

دەسکەوتگەلی هێزەکانی یەمەنی لە شەڕ لە گەڵ سعوودییەکان بۆتە هۆی دان پێدانانی ئەوان بەوەی کە شەڕێکی قورسیان لە کەنارەکانی رۆژئاوا تێپەڕاندووە. ئەمڕۆ نە تەنیا لە گەڵ داگیرکەران و مووچەخۆرانیان، بەڵکوو لە دژی ئەلقاعیدە و داعش- یش لە یەمەندا شەڕ دەکەین.

ئەمڕۆ داگیرکەرانی سعوودی و ئیماراتی لە یەمەن زیانی قورسیان پێگەیشتووە و ئەوە بەو مانایە کە ئەوان لە کەنارەکانی رۆژئاوایی و حەدیدە سەر نەکەوتوون. هەر ئەو شکستە بەردەوامانە بۆتە هۆی پاشەکشێیان لە حەدیدە.

* چۆن دەڕواننە مارتین گریفیتس؟ ئایا بە بڕوای ئێوە، ئەویش وەک ئیسماعیل وەلەد شێخ لایەنگری لە سعوويیەکان دەکات و یان بێ لایەنانە ڕاسپاردەکانی ڕادەپەرێنێت؟

ـ نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان واتە مارتین گریفیتس- یش هەر بەو رێگەدا دەڕوات کە پێشتر وەلەد شێخ  پێیدا دەڕۆیشت. شێوەی کاریی گریفیتس- یش هەر وەک "وەلەد شێخ‌"ـه و هیچ جیاوازییەکیان پێکەوە نییە و بگرە تەواو جموجۆەڵەکانی وەک ئەو وایە. گریفیتس ڕاسپاردەکەی بە شێوەی گونجاو ئەنجام نادا و وەک ناوبژیکارێکی بێ لایەن ناچووڵیتەوە.

ئاساییە کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناتوانێ لە دەرەوەیت چوارچیوەگەلێک کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆی داڕشطووە، هەنگاو بنێت. جەنایەتەکانی سعوودی و هاوپەیمانانی لە دژی گەلی یەمەن هیچکات لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و گریفیتس-ەوە ئیدانە ناکرێت.

ئێمە بە هۆی ڕۆڵی ساختەیی و گوماناوی و لایەنگرانەی گریفیتس هیچ چاوەروانییەکمان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چارەسەریی قەیران و شەڕی یەمەن نییە. ئێمە چاومان لە سوپا و کۆمیتەگەلی جەماوەریی یەمەنە کە وڵاتەکەمان بۆ هەمیشە لە داوی داگیرکەران رزگار بکەن.

News Code 19912

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =