هیچ کات لە گەڵ تیرۆریستان دانوستان ناکەین

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد کە بەغدا هیچکات لە گەڵ تیرۆریستان دانوستان ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد: ئێمە هیچکات لە گەڵ تیرۆریستانی داعش دانوستان ناکەین و ئەوی جیا لەوە بیر دەکاتەوە لە گومان و وەهم دایە. ئێمە هگتوگۆ لە گەڵ تیرۆریستان ناکەین و سزای ئەوان مەرگە.

وتیشی: ئێمە پێوشوێنی تیرۆریستانی داعشی لە هەر شوێنێک تەنانەت لە چیاکاندا دەگرین، هەتا بست بە بستی خاکی عێراق لەوان پاک دەکەینەوە.

عەبادی جەختیشی کرد: لە ئێستادا عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو دوژمنانەی هەوڵی ئاژاوەنانەوە دەدەن، پێویستی بە یەکڕێزییە.

ناوبراو هەروەها هەمبەر بە هەوڵی دوژمنان بۆ دووبەرەکی نانەوە لە نێوان هاووڵاتیان و هێزەکانی عێراقی لە ناوخۆی وڵاتەکەی هۆشداری دا.

News Code 19901

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =