خەڵاتی باشترین فیلمنامەی فستیڤاڵی پاریس بە دەرهێنەرێکی کورد درا

سامان حسەین پوور بە هۆی نووسین و دەرهێنانی کورتە فیلمی دواین باوش بە پشتیوانی حەوزەی هونەری خەڵاتی فیلمنامەی فستیڤاڵی گۆش لە پاریسی بە دەست هێنا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی حەوزەی هونەری کوردستان، فیلمی دواین باوش لە دەرهێنانی سامان حسەین پوور و بەرهەمی حەوزەی هونەری کوردستان لە فستیڤاڵی گۆش لە فەڕەنسا خەڵات کرا.

لە سێهەمین خولی فسیتڤاڵی گوش خەڵاتی باشترین فیلمنامەی فستڤاڵەکە بە فیلمی دواین باوش پێشکەش کرا.

کورتە فیلمی دواین باوش ڕەوایەتی بنەماڵەیەک دەکات کە هەموویان سەرقاڵی گوشی موبایلن و کات ناکەن پێکەوە هیچ قسەیەک بکەن و ئەمەش بووەتە هۆی مەودا لە نێوایان دا.

سامان حسەین پوور دەرهێنەری لاوی سەقزییە کە تاکوو ئێستە لە دەیان فستیڤاڵی ناوخۆی و نێو نەتەوەیی خەڵات کراوە و زیاتر لە ۳٥ خەڵاتی لە بواری دەرهێنەی و کاری سینەماییدا هەیە.

News Code 19892

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =