ئەمریکا و سعوودیە دەیانەوێت عێراق دابەش بکەن

نوێنەری پارلمانی عێراق جەختی کرد کە ئامانجی ئەمریکا لە بۆردمانی حەشدی شەعبی لە دەست گرتنی کۆنترۆڵی سنوورەکانی سووریا و عێراق‌ و دروست کردنی بنکەی سەربازی بۆ داعشە.

ئاژاسی مێهر، بەشی نێو نەتەوەیی ـ فاتمە ساڵحی: فڕۆکەکانی ئەمریکا بۆ چەندەمین جار لەم دواییە بنکەی هێزەکانی حەشدی شەعبیان لە سنووری سووریا کردە ئامانج. حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: فڕۆکە ئەمریکاییەکان بنکەی لیوای ٤٥ و ٤٦ی هێزەکانی حەشدی شەعبیان لە سنووری سووریا بۆردمان کردووە. ئەمریکا لەمبارەوە دەبێت وڵام بداتەوە، بە تایبەت کە ئەم هێرشانە لە ساڵانی شەڕی دژ بە تیرۆریستەکان بەردەوام دووبارە بووەتەوە. هێرشی ئەمریکا بۆ سەر حەشد ۲۲ کوژراو و ۱۲ برینداری بووە.

لەم ڕاگەیەندراوە هاتووە: ئێمە لە سنووری سووریا لە کاتی کۆتایی هاتن بە شەڕی دژ بە داعش جێگیر بووین. ئەم هێرشانە هەوڵێکە بۆ زاڵ بوونی دوژمن. بەر گرتن بە هاتنی تیرۆریستەکان بۆ ناو عێراق ئەرکی ئێمە و گرووپەکانی دیکەیە. ئێمە سوورین لە سەر ئەرکی خۆمان و ڕێگە نادەین خوێنی هاڕێکانمان بە کیس بڕوات.

فردەوس عەوادی، نوێنەری دەوڵەتی یاسا لە پارلمانی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی مێهر سەبارەت بە ئامانجەکانی ئەمریکا بۆ بۆردمان کردنی بنکەکانی حەشدی شەعبی وتی: هەرکەسێک هەواڵەکانی ئەمریکا و عێراق و ناوچەکە گوێ بگرێت و پێشوێنی کەوتبێت زۆر باش دەزانێت کە ئامانجی ئەمریکا و عەرەبستان دابەش کردنی عێراقە.

ئەم نوێنەرەی عێراق وتی: دروستکردنی گرووپی تیرۆریستی داعش یەکێک لە پلان و ئامانجەکانی ئەوانە بۆ ئاژاوە لە عێراق و دوایش دابەش کردنی عێراق کە سوودی ئیسڕائیلە، بەڵام ئەوان ڕووبەڕووی خۆڕاگری هێزەکانی حەشدی شەعبی بوون و بەم ئامانجە خراپەیان نەگەشتن. هەر بۆیە ئەمریکاییەکان بنکەکانی حەشدی شەعبیان چەندین جار بۆردمان کرد.

ئەو سەبارەت بە ئامانج ئەمریکاییەکان لەم بۆرمانە وتی: ئەمریکا هەوڵ دەدات سنوورەکانی سووریا و عێراق لە دەست بگرێت تاکوو بەم جۆرە بنکە بۆ داعشییەکان دروست بکات. ئامانجی سەرەکی ئەوەیە کە عێراق و سووریا بکەنە ئەمانج و لە ژێر کۆنترۆڵیان بێت بەڵام هێزەکانی خۆڕاگری حەشد ڕووبەڕووی ئەم خواست و پلانە بوونەوە. هەروەها ئەمریکا بەم کارە دەیەوێت ڕێگەی پەیوەندی نێوان بەرەی خۆڕاگری سووریا، عێراق، لوبنان و ئێران داببڕێت و ئەم بەرانە لاواز بکات.

عەوادی سەبارەت بە خواستی نوێنەرەکانی عێراق بۆ در کردنی ئەمریکا لەم وڵاتە و چۆنیەتی دژایەتی کردنی داگیرکاری ئەمریکا وتی: بڕێک لە پارلمانتارەکانی عێراق داوایان کردووە ئەمریکا هەرچی زووترە خاکی عێراق چۆڵ بکات و منیش ئەم داوایەم هەیە بەڵام دەوڵەتی عێراق لاوازە ناتوانێت وڵامی داواکارییەکان بداتەوە.

ئەم نوێنەرە عێراقییە زیادی کرد: سەرۆک وەزیران و دەوڵەتی ئەمریکاش پەیوەندی تووند و تۆڵیان پێکەوە هەیە، ئەگەر دەوڵەتێکی بەهێز لە سەر کار دەبوو کە بڕوای بەم شتە ببوایەت، بێ گومان لە ئامریکا داوای دەکرد لە عێراق کۆتایی بە ئۆپراسیۆنەکانی بێنێت وئەم وڵاتە چۆڵ بکەن، ئەگەر ئەوانیش دژایەتیان بکردایەت ئەوە دەبوو بە داگیرکاری کە دەبوایەت وەک داگیرکار ڕووبەڕووی ئەمریکا ببوایەتین.

ئەو سەبارەت بە دەستکەوتەکانی ئەمریکا لە عێراق لە دژی داعش وتی: ئەم هاوپەیمانییە هیچ دەستکەوتێکی تاکوو ئێستە نەبووە لە عێراق بەڵکو بە پێچەوانە لە بوونی داعشییەکان لە عێراق پشتیوانی کردووە و هەموو بەڵگەکانیشی هەیە، هاوپەیمانی ئەمریکا کاتێک داعش گەماڕۆ درابوو، یارمەتی پێدەگەیاندن، ئەمە لە حالێکدا بوو کە هێزەکانی عێراقو حەشدی شەعبی هەموو هێرشەکانیان ئەنجام دەدا. هاوپەیمانی ئەمریکا هەروەها پشتیوانی ئەمنی و هەواڵگری لە داعشیان کردووە.

News Code 19882

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =