په‌مپه‌ئۆ بۆ دژایەتی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپاییه‌کان گفتوگۆ ده‌کات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ حه‌فته‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌ورووپاییه‌کانی سه‌باره‌ت به‌ ئێران گفتوگۆ ده‌کات.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا حه‌فته‌ی داهاتوو له‌ بروکسێل له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به‌ ئێران دیدار و گفتوگۆ ده‌کات.

ئه‌و که‌ له‌ سینای ئه‌مریکا قسه‌ی ده‌کرد له‌ درێژه‌دا ئاماژه‌ی به‌ هه‌ڵبژاردنی پارلمانی عێراق کرد و پاگه‌نده‌ی کرد که‌ ئه‌مریکا ده‌توانێت به‌ر به‌ ده‌ستێوه‌ردانی ئێران بۆ ناو ئه‌م وڵاته‌ بگرێت.

په‌مپه‌ئۆ زیادی کرد: واشنتۆن دۆخی عێراقی به‌ وردی له‌ به‌رچاو گرتووه‌ و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هه‌وڵه‌کانی خۆی که‌ که‌مترین کاریگه‌ری ئێران له‌ عێراقدا بمێنێت.

شایانی باسه‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا دوێنێ له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن عه‌بدول ڕه‌حمان ئالی سانی هاوتا قه‌ته‌رییه‌که‌ی پاگه‌نده‌ی کرد که‌ قه‌یرانی که‌نداوی فارس له‌ نێوان دۆحه‌ و وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ سوودی ئێران و ده‌بێت هه‌رچی زووتره‌ چاره‌سه‌ر بکرێت.

News Code 19869

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =