تۆکیۆ سه‌باره‌ت به‌ گه‌ماڕۆی نه‌وتی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا گفتوگۆ ده‌کات

وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی ژاپۆن ڕایگه‌یاند: تۆکیۆ سه‌باره‌ت به‌ گه‌ماڕۆی نه‌وتی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا گفتوگۆ ده‌کات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ بی بی سی، یوشی هیدا سوگا، وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی ژاپۆن له‌ کۆنفڕانسێکی مێدیایی ڕایگه‌یاند: لێکدانه‌وه‌ی ئاسه‌واری گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران له‌ حاڵی لێکدانه‌وه‌یه‌ و ئه‌م وڵاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و وڵاتانی دیکه‌ دانوستان ده‌کات.

ئه‌و زیادی کرد: ئامانج له‌م گفتوگۆیانه‌ به‌ر گرتن به‌ دۆخێکه‌ که‌ کۆمپانیا ژاپۆنییه‌کان به‌ هۆی بازه‌رگانی کردن له‌گه‌ڵ ئێران له‌ لایه‌ن ئه‌مریکا سزا بدرێن.

سوگا هه‌روه‌ها وتی: له‌ ئێستادا دانوستانه‌کان درێژه‌ی هه‌یه‌ له‌ نێوان ئه‌مریکا و ژاپۆن. ئه‌و ئاماده‌ نه‌بوو تاکوو زانیاری زیاتر له‌ گفتوگۆیانه‌ بخاته‌ به‌رده‌ست.

وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی ژاپۆن زیادی کرد: سه‌باره‌ت به‌ دۆخی نێوان ژاپۆن و ئێران چه‌ندین په‌یوه‌ندی ئه‌نجام بووه‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به‌ بیانۆی بێ بنه‌ما گه‌ماڕۆ ناڤۆکییه‌کانی به‌ سه‌ر ئێراندا سه‌پانده‌وه‌.

News Code 19866

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =