گه‌ماڕۆ نوێیه‌کان له‌ سه‌ر ئیران هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌

به‌رپرسێکی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران جارێکی دیکه‌ ده‌سه‌پێته‌وه‌ و به‌ هیچ له‌ونێک که‌م و کۆڕی تێدا قبوڵ ناکرێت و پووچه‌ڵ باکرێته‌وه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، یه‌کێک له‌ به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕۆژی ۳ شه‌مه‌ له‌ کۆنفڕانسێکی ته‌له‌فوونی ڕایگه‌یاند که‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران جارێکی دیکه‌ ده‌سه‌پێته‌وه‌ و به‌ هیچ له‌ونێک که‌م و کۆڕی تێدا قبوڵ ناکرێت و پووچه‌ڵ باکرێته‌وه‌. 

ڕاشیگه‌یاند: بۆچوونی ڕابردوو له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌ی ئێسته‌ نه‌بوو، به‌ڵام ئێمه‌ مافی پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی هیچ گه‌ماڕۆیه‌کمان نییه‌.

ئه‌م به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هه‌روه‌ها وتی: واشنتۆن ۳ وڵاتی به‌هێزی ئه‌ورووپا -بریتانیا، فه‌ڕه‌نسا و ئاڵمانیا- له‌م بابه‌ته‌ به‌ ته‌واوی ئاگادار کردووه‌ته‌وه‌ و له‌ میانه‌ی حه‌فته‌کانی دیکه‌ش به‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی وڵاتانی زیاتر، ئه‌وان له‌ پڕۆسه‌ی نوێی گه‌ماڕۆکان له‌ دژی ئێران ئاگادار ده‌کاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌مریکا داوای کردووه‌ که‌ چین و ڕووسیاش هاورده‌ کردنی نه‌وت له‌ ئێران ڕابگرن.

ئه‌م به‌رپرسه‌ی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی دا: ڕوونه‌ که‌ کۆمپانیا چینی و هێندییه‌کانیش وه‌ک لایه‌نه‌کانی دیکه‌ به‌ر گه‌ماڕۆ ده‌که‌ون، ئێمه‌ بێ گومان له‌وان داوا ده‌که‌ین که‌ کڕێنی نه‌وت له‌ ئێران ڕابگرن.

وتیشی: زیاد له‌مه‌، ئه‌مریکا له‌ هاوپه‌یمانه‌کانی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڤین داوا ده‌کات تاکوو له‌ درێژه‌ی گه‌ماڕۆکان له‌ دژی ئێران کڕینی نه‌وت له‌ بازاڕه‌کانی جیهان گه‌ره‌نتی بکه‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ مانگی مه‌ی، دۆناڵد ترامپ به‌ بیانۆی بێ بنه‌ما و یه‌کلایه‌نه‌ له‌ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران کشایه‌وه‌ و ڕایگه‌یاند که‌ هه‌موو گه‌ماڕۆکان به‌ سه‌ر ئیراندا دیسان ده‌سه‌پێنێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ئه‌م کاره‌ یه‌ک لایه‌نه‌ی ئه‌مریکا له‌ لایه‌ن هه‌موو وڵاتانی دیکه‌ که‌ به‌رجامیان واژۆ کردبوو، ئیدانه‌ کرا.

News Code 19842

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =