ئه‌مریکا هه‌ڕه‌شه‌ی کرد تورکیا ئێس ۴۰۰ بکرێت، گه‌ماڕۆی ده‌دات

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ تورکیا کرد که‌ له‌ ئه‌گه‌ری کڕینی سیستمی مووشه‌کی ئێس ۴۰۰ له‌ ڕووسیا، ئه‌م وڵاته‌ گه‌ماڕۆ ده‌دات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ ۳ شه‌مه‌ به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ تورکیا کرد که‌ له‌ ئه‌گه‌ری کڕینی سیستمی مووشه‌کی ئێس ۴۰۰ له‌ ڕووسیا، ئه‌م وڵاته‌ گه‌ماڕۆ ده‌دات.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌مباره‌وه‌ ڕایگه‌یاند: کڕینی سیستمی مووشه‌کی ئێس ۴۰۰ له‌ ڕووسیا گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی باشی نێوان هه‌ر دوو وڵات تووشی کێشه‌ ده‌کاته‌وه‌.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا پێشتریش ڕایگه‌یاند بوو: ئێمه‌ سیستمی مووشه‌کی ئێس ۴۰۰ ناکڕین دواجار هه‌نبانه‌ی بکه‌ین، به‌ڵکوو ده‌یکڕین که‌ سوودی لێببه‌ین.

News Code 19838

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =