قه‌یرانی قه‌ته‌ر له‌ سوودی ئێرانه‌ و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بێت

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ هاوتا قه‌ته‌رییه‌که‌ی خۆی پاگه‌نده‌ی کرد که‌ قه‌یرانی نێوان دۆحه‌ و وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ ناوچه‌ی که‌نداوی فارس له‌ سوودی ئێرانه‌ و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئالی سانی، هاوتا قه‌ته‌رییه‌که‌ی له‌ واشنتۆن پاگه‌نده‌ی کرد که‌ قه‌یرانی نێوان دۆحه‌ و وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ ناوچه‌ی که‌نداوی فارس له‌ سوودی ئێرانه‌ و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێت.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا وتی: دۆناڵد ترامپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت که‌ له‌ ئاستی قه‌یرانه‌که‌ که‌م بكرێته‌وه‌ و له‌ کۆتاییدا چاره‌سه‌ر بکرێت چون ئه‌م قه‌یرانه‌ له‌ سوودی ئێرانه‌.

په‌مپه‌ئۆ هه‌روه‌ها له‌ هاوتا قه‌ته‌رییه‌که‌ی به‌ هۆی هاوکاری ستراتیژیک و باش له‌ نێوان هه‌ر دوو وڵات و هه‌وڵه‌کانی دۆحه‌ بۆ شکست دانی تیرۆریسته‌کان سپاسی کرد.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ریش له‌ تویتیکدا وتی: قه‌ته‌ر و ئه‌مریکا به‌ره‌و په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه‌ و هاوکاری له‌ بواره‌ جۆراجۆره‌کان هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن.

News Code 19836

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =