ئه‌مریکا داوای کرد کڕینی نه‌وت له‌ ئیران به‌ ته‌واوه‌تی ڕابگیردرێت

به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند: داوامان له‌ هاوپه‌یمانه‌کانی خۆمان کردووه‌ نۆڤامبه‌ری ئه‌مساڵ کڕینی نه‌وت له‌ ئێران به‌ ته‌واوه‌تی ڕابگرن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، یه‌کێک له‌ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ داوامان له‌ هاوپه‌یمانه‌کانی خۆمان کردووه‌ تاکوو ۴ی نۆڤامبه‌ری ئه‌مساڵ کڕینی نه‌وت له‌ ئێران به‌ ته‌واوی ڕابگرن.

ئه‌م به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌مباره‌وه‌ زیادی کرد: ده‌مانه‌وێت پڕۆسه‌ی ماڵی ئێران گۆشه‌گیر بکه‌ین تاکوو له‌م ڕێگه‌وه‌ کاریگه‌ریمان به‌ سه‌ر ڕه‌فتاری ئێران له‌ ناوچه‌که‌دا هه‌بێت.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ۸ی مارسی ئه‌مساڵ (۱۸ گوڵان) به‌ بیانۆی بێ بنه‌ما و یه‌کلایه‌نه‌ له‌ به‌رجام کشایه‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی کرد که‌ هه‌موو گه‌ماڕۆکانی ڕابردوو به‌ سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پێنێته‌وه‌.

News Code 19834

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =