هونەرمەندی و تەکنیکی ڕەسەنی ئێرانیتان نمایش دا

سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لە پەیامێکدا هەوڵ و ماندوویی هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێی نرخاند و وتی: لەو چەند رۆژەدا گۆشەیەکتان لە هونەرمەندی و تەکنیکی ڕەسەنی ئێرانی نمایش دا بۆ ئەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی تۆپی پێی ئەم وڵاتەدا بکەنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی سەرۆک سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لەو پەیامەدا ڕوو لە ستافی هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێی ئێران دەڵێت: هەوڵی گەرم و گوڕ و یاریی پڕ شانازی و دلێرانەی پاڵەوانانی هەڵبژاردەی تۆپی پێ لە ڕکابەرییەکانی مۆندیالی ڕووسیا کە پاڵپشتی و دوعای گەلێکیان لە پشت سەر بوو، بووە مایەی سەربەرزیی خەڵکی و ڕامانی هەموو جیهان.

لاریجانی دەشڵێت: ئێوە بەڕێزان بەڵێنمەندانە لەو یاریانەدا ئامادە بوونە و لەو یاریانەدا پابەندی پەیامانتان لە گەڵ خەڵکی بوون. لەو چەند رۆژەدا گۆشەیەکیتان لە هونەرمەندی و تەکنیکی ڕەسەنی ئێرانی نمایش دا بۆ ئەوەی ڕووبەرێکی نوێ لە مێژووی تۆپی پێی ئەم وڵاتەدا بکەنەوە.

سەرۆکی مەجلیس لە کۆتاییدا وێرای دەستخۆشی لە یەکە یەکەی ستافی هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێی ئێران، هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ گەنجانی ئازای وڵات لە بوارە جۆراوجۆرەکانی وەرزشی خواست.

News Code 19818

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =