گردوون پێوێکی ١٠٠ کیلۆیی ڕەوانەی ئاسمان کرا

کەش پێوەکانی وێزگەی نێودەوڵەتی، گەردوون پێوێکی ١٠٠ کیلۆگرەمیی هەناردە گردوون تا ٤ تەکنۆلۆژیا لەوانە شێوەی لەناو بردنی زبڵە گەردوونییەکان تاقی بکەنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپەیس، کەش پێوەکان لە وێزگەی گەردوونی نێودەوڵەتی، کەش پێوێکی ١٠٠ کیلۆگرەمیی بە ناوی Derbis  Remove   هەناردە گەردوون. ئەوان بۆ ناردنی کەش پێو لە بازووی ڕۆباتێکی ١٧.٦ مەتریCanadarm کەڵکیان وەرگرتووە.

کۆمپانیای NanoRacks لە هیۆستنی ئەمریکا هاوئاهەنگی پێویستی بۆ ناردنی کەش پێوی Derbis  Remove ئەنجام داوە. بە پێی وتەی ئەو کۆمپانیا، Remove Derbis    قورس ترین بارێکە کە تا ئێستا نێردراوەتە وێزگەی گەردوونی نێودەوڵەتی. ئەو کەش پێوە لە مانگەکانی داهاتوو چوار تەکنۆلۆژیای جیاواز بۆ لەناو بردنی زبڵە گەردوونییەکان تاقی دەکاتەوە. ئەو کارە بە بوودجەی ٥.٢ میلیۆن یۆرۆیی یەکێتی ئەورووپا ئەنجام دەبێت.

تاقی کردنەوەکانی ئەو کەش پێوە لە مانگی سێپتەمبەرەوە دەست پێدەکات. هەر قۆناغی ئەو تاقی کردنەوەش ٣ تا ٤ هەفتە دەخایێنێت.

News Code 19810

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =