خەونێک کە هاتە دی/ تا ٢٠٢٥ لە گەڵ ئەردۆغان

هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا بە سەرکەوتنی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆتایی هات و بەم جۆرە ئەو گەیشتە ئەو خەونەی کە سەڵەهایە خەریکە پێشەکی بۆ دەچنێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر- گرووپی نێودەوڵەتی: ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەردۆغان زیاتر لە سەدا ٥٠ ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەی بەدەست هێناوە ناوبراوی وەکوو براوەی هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی ڕابردوو ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاگەیاندنی میدیاکانی تورکیا، ئەردۆغان بە دەست خستنی سەدا ٥٢ ی دەنگەکان سەرکەوتووە و پاش ئەو موحەڕەم ئینجە بەربژێری پارتی کۆماری خوازی گەلان، بە سەدا ٣١ دەنگەکان جێی گرتووە.

ئەو سەرکەوتنە لە حاڵێکدا بە دەست هاتووە کە ئەردۆغان لە چەندین ساڵی ڕابردووەوە پێشەکی گەڵاڵەیەکی چنیوە کە بە هۆیەوە سەرۆک کۆماری تورکیا دەسەڵاتی تەواوی هەبێت. هەر لە ئەو کاتەوە کە پرسی چاکسازی یاسای بنەڕەتی تورکیا هاتە ئاراوە دژبەرانی ئەردۆغان پاگەندەیان کرد کە ناوبراو بە ئامانجی بەدەستەوە گرتنی دەسەڵاتە و بە فریو دانی خەڵک بە دوای ئەوەوەیە کە تا ساڵی ٢٠٢٥ واتا سەدەمین ساڵوەگەوەڕی تورکیای نوێ لە سەر دەسەڵات بمێنێتەوە، بەم پێیە سەرکەوتن لە هەڵبژاردنی ٢٠١٨ دەتوانین دوایین قۆناغی نەخشەیەک بزانین کە ئەردۆغان لە ساڵەها پێشەوە خەریکە بەڕێوەی دەبات.

ئەو سەرکەوتنە لە حاڵێکدا بە دەست هاتووە کە ئەردۆغان لە چەندین ساڵی ڕابردووەوە پێشەکی گەڵاڵەیەکی چنیوە کە بە هۆیەوە سەرۆک کۆماری تورکیا دەسەڵاتی تەواوی هەبێت پاڵاوتنی سوپا و ئاژانسی هەواڵگری تورکیا، چاکسازی یاسای بنەڕەتی و سیستەمی دەسەڵات، چاکسازی و گۆڕانی دادوەرەکانی دادگای باڵا، دەستگیر کردنەکانی پێوەندیدار بە کوودەتای ٢٠١٦ و ... هەر هەموویان لە ئەو پرسانەن کە ئەردۆغان لە چەندین ساڵ پێشەوە بە ئامانجی گەیشتن بە پلەیەک کە ئەمرۆکە بە دەستی هێناوە ئەنجام داوە.

کێشەکانی بەردەم ئەردۆغان

هەرچەندە ئەردۆغان دەیەوێت کە لانیکەم تا ساڵی ٢٠٢٥ لە سەر دەسەڵات بمێنێتەوە بەڵام ئەو کارە زۆر ئاسان نییە و کێشەی زۆری ناوخۆیی و دەرەکیی لە بەردەم دایە. لە کێشە ناوخۆییەکان دەتوانرێت بە دۆخی ئابووری تورکیا ئاماژە بکرێت کە لە مانگەکانی دواییدا تووشی قەیران هاتووە.

ئەردۆغان کە بەشێک لە سەرکەوتنەکانی خۆیی مەدیونی کارە ئەرێنییەکانی لە ساڵە سەرەتاییەکانی سەرۆک وەزیری و ڕزگار کردنی ئابووری تورکیایە، لە مانگەکانی دواییدا لەم بوارەوە لە گەڵ کێشەی زۆر لەوانە نزم بوونەوەی نرخی پارەی نەتەوەیی تورکیا بەرەو ڕوو بووەتەوە. ڕێبەرانی تورکیا چەندین جار نزم بوونەوەی نرخی لیری تورکیایان داوەتە پاڵی پیلانی دوژمنانی دەرەوەی تورکیاوە و لێکدانەوەی کارناسان، کە لە سەر ئەو باوەڕەن سیاسەتە پۆپۆلیستییە ئابوورییەکانی دەوڵەت هۆکاری قەیرانی ئابوورین، ڕەت دەکەنەوە.

بەرز بوونەوەی دەسەڵاتی دراوی و دارایی سەرۆک کۆماری لە سیستەمی نوێی دەسەڵاتداری کە بڕیارە پاش هەڵبژاردنی پێش وەختی مەجلیس و سەرۆک کۆماری تورکیا بەڕیوە بچێت و هەروەها سەرکەوتنی پارتی دەسەڵاتدار و ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی دوێنێ لە هۆکارەکانی چڕتر بوونەوەی قەیرانی دراوی ئەم دواییانە لە تورکیا دێتە ئەژمار.

ئەردۆغان لە بەشی سیاسەتی دەرەوە تا ئێستا توانیویە بە جۆرێک لە نێوان ئەمریکا و ڕووسیا باڵانس دروست بکات و هەر کات لە بەرژەوەندی تورکیا بووبێت ئەردۆغان یا بەرەو لای مسکۆ و یا بەرەو لای واشنتۆن چووە تا لەو ڕێگایەوە بتوانێت لە لایەنی برامبەر بتوانێت خاڵی تایبەت وەربگرێت. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کە لە دژبەرانی بەرز بوونەوەی نرخ بووە و لە مانگەکانی ڕابردوو بەردەوام بەرامبەر ئەو ئایدیا وەستاوە و خوازیاری پێدانی وام بە سوودی کەم بۆ بەدەست هێنانی دەنگی زۆرتر لە هەڵبژاردنی سێی پووشپەڕ، چەندین ڕۆژ رایگەیاندبوو کە ئەگەر لە لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بیباتەوە، چاوەدێری زیاتری بە سەر سیاسەتە داراییەکان دەگرێتە بەر و هەر ئەم قسانە بووە هۆی توند بوونەوەی دابەزینی نرخی پارەی نەتەوەیی ئەو وڵاتە.

لە باری ناوخۆییەوە دژبەرانی ئەردۆغان لە سەر ئەو باوەرەن کە درێژ بوونەوەی بوونی ناوبراو لە سەر دەسەڵات دۆخی دیمۆکراسی لە تورکیا ئاڵۆزتر دەبێت. لە چەندین ساڵی دواییدا بە پێی ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تورکیا بووەتە گەورەترین زیندانی هەواڵنێران و لە جوولای ساڵی ٢٠١٦ تا ئێستا ڕۆژانە هەواڵی جۆراوجۆر سەبارەت بە دەستگیر کردنی چەندین کەس بە گومانی پێوەندیان لە گەڵ کوودەتا شکست خواردووەکە ٢٠١٦ بڵاو دەبێتەوە.

لە باری دەرەوەشدا تەند بوونەوەی دژایەتییەکانی لە گەڵ ئەمریکا لە سەر کوردستانی سووریا و بەردەوام بوونی نزیک بوونەوەی تورکیا بە ڕووسیا و هەست پێکردنی مەترسی ناتۆ لە ئەو ڕەوتە کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر سیاسەت و ئابووری تورکیا و ئێستاش ئەردۆغان خەریکی یاری نێوان ئەمریکا و ڕووسیا لە سەر کڕینی فڕۆکەی مووشەکی ئێس ٤٠٠ە.

بەڵام بەم حاڵەوە ئەردۆغان جەخت دەکات کە تورکیا لە سیاسەتی دەرەوەدا سەربەخۆ کار دەکات، ناوبراو ڕۆژێک پێش بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکە لە نێو کۆبوونەوەی لایەنگەرەکانی پارتی داد و گەشە لە ناوچەی سەن یورتی ئەستەنبۆڵ ڕایگەیاند: سیستەمی سەرۆکایەتی دەتوانێت سەرکەوتنی زۆر بۆ وڵات بە دەست بهێنێت. تورکیا لە سیاسەتی دەرەوەدا فەرمان لە کەس وەرناگرێت و لە سەر میزی دانوستان و گۆڕەپان هەیە.

News Code 19790

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =