ئەم ڕۆبۆتە بۆنی  پێی مرۆڤ دەکات

لێکۆڵەرانی ژاپۆنی ڕۆبۆتێکیان بەرهەم هێناوە کە بۆنەکانی سەر زەوی وەکوو بۆنی شردراوە لە شوێن پێی مرۆڤ شوێن دەگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، لێکۆڵەرانی زانکۆی کیۆشۆی ژاپۆن نموونەی سەرەتایی ڕۆبۆتێکیان بەرهەم هێناوە کە دەتوانێت بۆنە جیاوازەکان کە لە سەر زەوی بە جێ ماون(وەکوو بۆی شاردراوەی شوێن پێی مرۆڤ) شوێن بگرێت.

هەرچەند پێش ئەمەش ڕۆبۆتی دۆزینەوەی بۆن بەرهەم هێنرابوو. بەڵام زۆربەیان بۆ شوێن گرتنی بۆنەکانی ناو هەوان و ئەم ڕەوتە ماوەی زۆر دەخایێنێت. بەڵام ڕۆبۆتە نوێیەکە بۆنەکانی سەر زەوی شوێن دەگرێت و هاوکات بە خێرایی ١٠ سانتی مەتر لە چرکەدا دەجووڵێت.

ئێستا ئەو هەستپێکەرە دەتوناێت ئێتانۆل شوێن بگرێت.

لە تاقیگەکاندا ئەو ڕۆبۆتە توانی چەند شوێن کە ئێتانۆلی تێدا بوو لە سەر زەوی بدۆزێتەوە.

لێکۆڵەران هیوادارن ئەو ڕۆبۆتە پاش گەشە لە بوارە جیاوازەکاندا وەکوو دابین کردنی ئاسایش بەکار بهێنرێت.

News Code 19750

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =