عێراق زیاترین هەناردە و هاوردەی لە گەڵ ئێران هەیە

سەرۆکی یەکێتی هەناردەکاران و هاوردەکارانی هەرێمی کوردستان: ئێران هەمیشە هاوبەشی یەکەمی بازرگانی عێراق بووە و زیاترین هەناردە و هاوردەی لە گەڵ ئێران هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شیحخ موستەفا ئەبدولڕەحمان پێنجشەممە لە دیدار لە گەڵ بەرپرسانی ناوچەی ئازادی ماکۆ ئاشكرای کرد: لە نێوان هەشت هەزار کۆمپانیای چالاک لە هەرێمی کوردستان، ١٥٠٠ کۆمپانیا لە گەڵ ئێران هاوکاری دەکەن.

ناوبراو بە جەخت لە سەر حەزی هاوکاری لە گەڵ کۆمپانیا چالاکەکانی ئێران وتی: پێکهێنانی ناوچەی ئازادی هاوبەشی نێوان دوو وڵات دەتوانێت ببێتە هۆی چڕ بوونەوەی پێوەندی بازرگانی دوو وڵات و ڕێژەی بروکراسییە ئیدارییەکان کەم دەکاتەوە.

سەرۆکی یەکێتی هەناردەکاران و هاوردەکارانی هەرێمی کوردستان وتی: هەرێمی کوردستان لە بواری هەناردە کردنو هاوردە کردندا پێوەندی زۆر نزیکی لە گەڵ ئێران هەیە و جەخت لە سەر چڕ تر کردنەوەی ئەو پێوەندییە لە نیوان کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

هەروەها نوێنەری وەزارەتی ئابووری و سەرمایەدانەری ئێران لە ئەو کۆبوونەوەدا وتی: سەرمایەدانەری هاوبەش لە ئێران و هەرێم جگە لە بەرژەوەندی ئابووری، دەتوانێت گەلێک بەرژوەندی گرنگی تریشی هەبێت.

News Code 19749

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =