په‌که‌یجی ئه‌ورووپاییه‌کان بۆ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی  ۱۰ ڕۆژی دیکه‌ ئاماده‌ ده‌کرێت

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: دانوستانی ورد و یه‌ک له‌ دوای یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپاییه‌کان له‌ حاڵی ئه‌نجام بوون دایه‌، پڕۆسه‌ی کاره‌که‌ش نه‌ دڵخۆشکه‌ره‌ و نه‌ جێگه‌ی بێ هیوایی.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ته‌له‌فیزیۆنی ئێران، سه‌ید عه‌باس عێراقچی وتی: دانوستانی ورد و یه‌ک له‌ دوای یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپاییه‌کان له‌ حاڵی ئه‌نجام بوون دایه‌ و هیوادارین تاکوو ۱۰ ڕۆژی دیکه‌ په‌که‌یجی ئه‌ورووپاییه‌کان بۆ لایه‌نی ئێرانی ئاماده‌ بکرێت. ئه‌وه‌ی ئه‌ورووپاییه‌کان له‌ حاڵی ئه‌نجام بوونی دان دڵخۆشکه‌ر نییه‌، به‌ڵکوو تامقێک پێشنیار هه‌یه‌ که‌ ڕه‌نگه‌ له‌ چوارچێوه‌یه‌ک بتوانین درێژه‌ به‌ به‌رجام بده‌ین و ڕه‌نگه‌ نه‌ش توانین به‌م شێوه‌ درێژه‌ به‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌ بده‌ین.

ئه‌و زیادی کرد: به‌ ڕوونی به‌ لایه‌نه‌کانی ناو به‌رجام ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ که‌ ئێران هێشتا هیچ بڕیارێکی سه‌باره‌ت به‌ به‌رجام بۆ مانه‌وه‌ و کشانه‌وه‌ نه‌داوه‌، مانه‌وه‌ی ئێرانیش له‌م ڕێککه‌وتنه‌ به‌ مه‌رجی دابین کردنی خواسته‌کانمان ده‌بێت و هه‌وڵی باشیش له‌ لایه‌ن رووسیا و چین و ئه‌ورووپا له‌مباره‌وه‌ دراوه‌. هێشتا ڕوون نییه‌ که‌ ئایا ئه‌ورووپاییه‌کان ده‌توانن خۆیان له‌ زنجیری ئابووری ئه‌مریکا ڕزگار بکه‌ن یان نا، ئێمه‌ چاوه‌ڕوانی په‌که‌یجه‌که‌ی ئه‌وانین. 

عێراقچی وتی: ئه‌گه‌ر ئێران به‌ خواستی خۆی له‌ به‌رجام نه‌گات له‌م ڕێککه‌وتنه‌ ده‌کشێته‌وه‌، ناکرێت هه‌م گه‌ماڕۆکان ببن هه‌م به‌رجام جێبه‌جێ بکه‌ین، ده‌بێت ئه‌ورووپاییه‌کان بۆ ئه‌م دۆخه‌ ڕێکارێک پێشنیار بکه‌ن. به‌ نیسبه‌ت ڕابردوو ئێران له‌ دۆخێکی ئابووری زۆر باشتر دایه‌ و ئێران به‌ند نییه‌ به‌ به‌رجام و ئه‌گه‌ر به‌رجامیش نه‌مێنێت ئێمه‌ ڕێکاری دیکه‌مان زۆره‌ و سه‌رۆک کۆماری فه‌رمانی داوه‌ تاکوو بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان ئاماده‌گی هه‌بێت.

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی کرد: ئه‌گه‌ر به‌رجام نه‌ما ده‌بێت له‌ دوای ئه‌و ڕێکارانه‌ بین که‌ ئه‌وان له‌ گه‌ماڕۆکانی خۆیان په‌شیمان بکاته‌وه‌. ئه‌ورووپاییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی درێژه‌ به‌ کار له‌گه‌ڵ ئێران بده‌ن، جه‌خت له‌ سه‌ر کار کردن له‌گه‌ڵ کۆمپانیا بچووک و ورده‌کان ده‌که‌ن، کۆمپانیا گه‌وره‌کان به‌ هۆی ئه‌وه‌ی پشکی جیهانیان هه‌یه‌ ناچارن له‌ یاساکانی ئه‌مریکا فه‌رمان ببه‌ن، به‌ڵام کۆمپانیا بچووکه‌کان ئه‌م کێشه‌یان نییه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: ئه‌ورووپاییه‌کان له‌ ئێران داوایان کردووه‌ تاکوو له‌ به‌رجامدا بمێنێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌و مه‌رجه‌یه‌ ئه‌وان بتوانن به‌رژه‌وه‌ندی ئێران دابین بکه‌ن. خواسته‌کانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ فرۆشتنی نه‌وت، چالاکی ده‌ریایی و ئاسمانی و  چالاکی بانکی ده‌بێت له‌ لایه‌ن ئه‌ورووپاییه‌کانه‌وه‌ گه‌ره‌نتی بکرێت.  پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌وترێت به‌رجام تاکوو ئێسته‌ له‌ سوودی ئێران بووه‌ و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌ که‌ ئه‌مریکا وه‌ها تووڕه‌یه‌ له‌م ڕێککه‌وتنه‌ و ترامپ لێی کشاوه‌ته‌وه‌. 

ئه‌م به‌رپرسه‌ ئێرانییه‌ زیادی کرد: که‌یسی مووشه‌کی ئێران په‌یوه‌ندی به‌ به‌رجامه‌وه‌ نییه‌، ئێران په‌ره‌ به‌ توانی مووشه‌کی خۆی داوه‌ و گه‌ماڕۆکان نه‌گه‌ڕاونته‌وه‌. دواجار ویان که‌ نه‌وتی ئێران نافرۆشرێت به‌ڵام نه‌وتی ئێران فرۆشی خۆیی هه‌یه‌ و له‌ دوای به‌رجامیش به‌ ڕاده‌یه‌کی زۆر به‌رز بووه‌ته‌وه‌. ئێران دوای به‌رجام هه‌م درێژه‌ی به‌ په‌ردانی مووشه‌کی خۆی دا، هه‌م له‌ عێراق و سووریا و یه‌مه‌ن کارێکی کرد که‌ دوژمنه‌کانی شکست بێنن، هه‌ر ئه‌مانه‌ش بووه‌ هۆی تووڕه‌یی ترامپ و له‌ به‌رجام کشایه‌وه‌. 

وتیشی: به‌رجام وه‌ک کایه‌ی دوو یانه‌ی فوتباڵ بوو، ئه‌گه‌ر یانه‌یه‌ک له‌ به‌شی یه‌که‌م به‌هێز کایه‌ بکات و گوڵ له‌ یانه‌ی به‌رانبه‌ری بدات و له‌ به‌شی دووهه‌میش به‌رگری باش له‌ خۆی بکات و یانه‌ ڕکابه‌ره‌که‌ی له‌ داخا کێبه‌رکێکه‌ چۆڵ بکات و بڕوات ئایا ئه‌مه‌ خه‌تای ئه‌و یانه‌یه‌ که‌ کایه‌ی باشی کردووه‌، ئێمه‌ش له‌ به‌رجامدا وه‌ها بووین، کایه‌ی باشمان له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌مریکا کرد و دۆڕاندنی هه‌ر بۆیه‌ یه‌کلایه‌نه‌ و به‌ تووڕه‌یی له‌ درێژه‌دان به‌ کایه‌که‌ ده‌ستی هه‌ڵگرت و کشایه‌وه‌.

News Code 19738

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =