دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا کات به‌فیڕۆ دانه‌

به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری سووریا ڕایگه‌یاند که‌ دانوستان له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا کات به‌ فیڕۆ دانه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، به‌شار ئه‌سه‌د دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێکی دژبه‌ر یان که‌سانی دیکه‌ بێ گومان کارێکی ئه‌رێنی و باشه‌، به‌ڵام یه‌که‌مین له‌ یه‌که‌مین دانوستانه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له‌ ساڵی ۱۹۷۴وه‌ تاکوو ئێسته‌ ئێمه‌ له‌مباره‌وه‌ به‌ هیچ ئه‌نجامێک نه‌گه‌یشتووین.

سه‌رۆک کۆماری سووریا زیادی کرد: کێشه‌ی سه‌ره‌کی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماره‌کانی ئه‌مریکا ئه‌وه‌ که‌ ئه‌وان له‌ لایه‌ن گرووپه‌ شاراوه‌کان ، ماس مێدیاکان، کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کان، نوه‌نده‌ ماڵیییه‌کان و کۆمپانیاکانی نه‌وت و چه‌ک دروست کردن به‌ بارمه‌ته‌ گیراون.

ئه‌سه‌د له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کاناڵی ئێن تی وی که‌ به‌شێکی له‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ی داوه‌: سه‌رۆک کۆماره‌کانی ئه‌مریکا ناتوانن ئه‌وه‌ی وا ده‌یانه‌وێت بیڵێن، به‌ڵام به‌ عه‌کسه‌وه‌ جێبه‌جێی ده‌که‌ن و ترامپ نموونه‌یه‌کی هه‌ره‌ باشی ئه‌م ڕه‌فتاره‌یه‌.

وتیشی: دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ئه‌نجمای نییه‌ و ته‌نیا کات به‌فیڕۆ دانه‌.

ئه‌سه‌د جه‌ختی کرد: ئێمه‌ ئاماده‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێکین که‌ ئه‌نجامی هه‌بێت، واتا ته‌نیا ئه‌مه‌ی که‌ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا بکه‌ین بۆ ئێمه‌ گرنگی نییه‌ و ده‌بێت ئه‌نجامی هه‌بێت.

News Code 19722

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =