لە لایەن لێکۆڵەرانی زانکۆی میشیگانەوە؛

بچووکترین کۆمپیۆتەری جیهان بەرهەم هێنرا

ناسەی هەواڵ: 4328064 -
لێکۆڵەرانی زانکۆی میشیگان ڕێکۆردی بەرهەم هێنانی بچووکترین کۆمپیۆتەری جیهانیان شکاند و نموونەیەکیان بە درێژایی۰.۳ میلی مەتر بەرهەم هێناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، زانکۆی میشیگان ڕێکۆردی کۆمپانیای ئەی بی ئێم بۆ بەرهەم هێنانی بچووکترین کۆمپیۆتەری جیهانیان شکاند. ئەوان کۆمپیۆتەرێکیان بە درێژایی ۰.۳ میلی مەتر بەرهەم هێناوە.

بە وتەی لێکۆڵەران ئەو میکرۆ درایڤە لە یەک دانە برنجیش بچووکترە. ئاڵبەت لێکۆڵەرانی زانکۆیش دڵنیا نین کە بتوانن ناوی کۆمپیۆتەر بننە سەر ئەو سیستەمە چونکوو لە کاتی چوونەوەی کارەبادا تەواوی بەرنامە و مێژووەکەی دەسڕدرێتەوە.

لێکۆڵەران هیوادارن ئەو سیستەمە بتوانێت لە لێکدانەوەی دەرمانی شێرپەنجە و هەروەها ئەنکۆلۆژی بە کار بێت، چونکوو پلەی گەرمای گرێیەکان زیاتر لە شوێنە ئاساییەکانی لەشە.

ناردنی بۆچوون

9 + 7 =