فستیڤاڵی مێدیا و میراتی فه‌رهه‌نگی کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

به‌ڕێوه‌به‌ری مێراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری کوردستان له‌ به‌ڕێوه‌ چوونی فستیڤاڵی مێدیایی و میراتی فه‌رهه‌نگی هه‌واڵی دا و وتی: به‌ پێی به‌رنامه‌ داڕژاوه‌کان ئه‌م فستیڤاڵه‌ مانگی سه‌رماوه‌ز به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ید موحسن عه‌له‌وی له‌ کۆنفڕانسێکی مێدیایی له‌ سنه‌ وتی: له‌ ده‌رێژه‌ی ناساندنی زیاتری مێراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری کوردستان و له‌ ئان و ساتی تۆمار کردنی جیهانی هه‌ورامان یه‌که‌مین فستیڤاڵی مێدیا و میرات له‌ کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا که‌ ئه‌م فستیڤاڵه‌ له‌ ۳ به‌شی پیشه‌ی ده‌ستی، میراتی فه‌رهه‌نگی و گه‌شتیاری و به‌شی تایبه‌تی ده‌لاقه‌ی فه‌رهه‌نگی هه‌ورامان و تۆماری جیهانییه‌که‌ی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و وتی: هه‌موو ڕۆژنامه‌ نووسه‌کانی ئێران ده‌توانن له‌ به‌شه‌کانی هه‌واڵ، ڕاپۆرت، یادداشت، لێکدانه‌وه‌، وێنه‌، گفتوگۆ، گرافیک، کاریکاتۆر و به‌رهه‌می ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی به‌شداری فستیڤاڵه‌که‌ بکه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌ری مێراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری کوردستان زیادی کرد: به‌ زوویی پوستر و بانگهێشتی فستیڤاڵه‌که‌ بڵاو ده‌که‌ینه‌وه‌ و ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م فستیڤاڵه‌ش دروست کردنی کێبه‌رکێی ته‌ندروست و په‌ره‌دان به‌ که‌رتی گه‌شتیاری کوردستانه‌. 

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: به‌ پێی به‌رنامه‌کان ئه‌م فستیڤاڵه‌ له‌ مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. له‌ به‌شی پڕۆفشناڵی فستیڤاڵه‌که‌ له‌ ۸ به‌شی وه‌ک سه‌روتار، وتار، لێکدانه‌وه‌، وێنه‌ی مێدیایی، گرافیک و دیزاین، تیتر، هه‌واڵ، گفتوگۆ، ڕاپۆرت و کاریکاتۆر کێبه‌رکێی سه‌ره‌کی ده‌کرێت.

عه‌له‌وی ئاماژه‌ی دا: به‌شی تایبه‌تی فستیڤاڵه‌که‌ش بریتییه‌ له‌ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی که‌ ناوه‌ڕۆکی فه‌رهه‌نگی و گه‌شتیاریان هه‌یه‌ و پشتیوانی له‌ که‌ل و په‌لی ناوخۆیی و به‌ تایبه‌ت به‌رهه‌می ناوچه‌ی هه‌ورامان ده‌کات

News Code 19716

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =