عه‌بادی چه‌ند قه‌واره‌ی سیاسی عێراق تۆمه‌تبار ده‌کات

سەرۆک وەزیرانی عێراق تۆمەتی ئاراستەی چەند قەوارەیەکی سیاسی کرد بە دزینی دەنگی هاووڵاتیان دەستپاک نەبوون لەسەر بەرژەوەندییەکانی عێراق.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، سەعد حەدیسی وتەبێژی نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "حکومەت پابەندبوونی خۆی دووپاتدەکاتەوە بەوەی کە دەستوەرناداتە کاروباری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە و پابەندبوونی خۆشی نیشاندەدات بە سەربەخۆیی و جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان".

حەدیسی ئاماژەی بەوەش کردووە که‌ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران هەوڵێکی زۆری داوە ئەوەندەی کە دەسەڵاتەکانی ڕێگەی پێدەدات، بە سەلامەتی و دڵنیاییدان لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان، لەوانەش داوای سەرۆک وەزیران بۆ پشکنینی ئامێرەکانی دەنگدان لەلایەن کۆمپانیا ڕەسەنەکانەوە، لەپێناو دڵنیاییدان لەوەی کە یاری بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نەکرێت.

ڕوونیشیکردووەتەوە: "ئەو پێشێلکارییانەی کە ڕوویانداوە، بەرئەنجامی سیستمی دابەشکاریی حزبییە، کە قەوارە سیاسییەکان لەسەری ڕۆیشتوون بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی کۆمسیاران، کە دەرکەوت دژی بەرژەوەندییە گشتییەکانی وڵاتە".

لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا ڕایگەیاندووە :"سوکایەتیکردن بە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان هۆکارەکەی ساختەکاری و پێشێلکاریی بووە لە سیستمی هەڵبژاردنەکان و دەستوەردانی ئاشکرا لە کاری کۆمسیۆندا، کە لەلایەن قەوارە سیاسییەکانەوە پەیڕەوکراوە بۆ دزینی دەنگی هاووڵاتییان، بە هیچ شێوەیەک دەستپاک نەبوون لەسەر بەرژەوەندییەکانی عێراق".

ئەوە لەکاتێکدایە ٢١ی حوزەیران دادگای فیدراڵی دەستوریبوونی مادەکانی هەموواری یاسای هەڵبژاردنەکانی پەسەندکرد، کە پەرلەمانی عێراق لە ڕۆژی ٦ی ئەم مانگەدا پەسەندیکرد، هەروەها مادەی ٣یەمی تایبەت بە دەنگدانی تایبەت و مەرجداری هەڵوەشاندەوە کە پێشتر بەگوێرەی هەموواری سێهەمی یاسای هەڵبژاردنەکان هەڵوەشێنرابوونەوە.

بەهۆی ناڕەزاییەکان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەلایەن چەندین قەوارەی سیاسییەوە، ژمارەیەک لە هێزە سیاسییەکان داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەم دواییەیان کرد و داوای ڕێکخستنی هەڵبژاردنێکی نوێیان دەکرد، لە کۆتاییشیدا پەرلەمان بڕیاریدا بە بژاردنەوەی دەستیی دەنگەکان و دادگای فیدراڵیش پەسەندیکرد.

News Code 19715

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =