یه‌په‌گه‌ کشانه‌وه‌ له‌ مه‌نبه‌جی قبوڵ کردووه‌

هێدر نائۆرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی وتی: هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ کشانه‌وه‌ له‌ مه‌نبه‌جیان له‌ درێژه‌ی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی ئه‌مریکا و تورکیا قبوڵ کردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ هاوار نیوز، هێدر نائۆرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی ئاماژه‌ی به‌ ڕیککه‌وتنی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ نه‌خشه‌ ڕێگای مه‌نبه‌ج کرد و وتی: هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ش کشانه‌وه‌ له‌ مه‌نبه‌جیان له‌ درێژه‌ی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی ئه‌مریکا و تورکیا قبوڵ کردووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌توانم ڕابگه‌یه‌نم که‌ یه‌په‌گه‌ ئه‌م شته‌ی قبوڵ کردووه‌ به‌ڵام ناتوانم بڵێم که‌ ئێستا ئه‌م هێزانه‌ له‌ چ شوێنێک جێگیر بوون.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ ورده‌کارییه‌کان له‌مباره‌وه‌ بکات، جه‌ختی کرد: کاتی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ له‌ مه‌نبه‌ج تاکوو ئه‌م چرکه‌ساته‌ دیاری نه‌کراوه‌.

نائۆرت هه‌روه‌ها وتی: تاکوو ۴ی جولای ۲۰۱۸ هه‌موو هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ به‌ ته‌واوی له‌ مه‌نبه‌ج ده‌کشێنه‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ تورکیا ناڕازییه‌ له‌ بوونی هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ شاری مه‌نبه‌ج و داوای کردووه‌ که‌ له‌م شاره‌ بکشێنه‌وه‌ و به‌ تازه‌یی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له‌مباره‌وه‌ ڕێککه‌وتنی کردووه‌.

News Code 19714

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =