نهێنی پشتیوانی کردنی بێ بنه‌ما له‌ ڕامین حسه‌ین په‌ناهی

فه‌رمانده‌ی به‌یتول موقه‌ده‌سی کوردستان وتی: ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌مامکی به‌رگری و پشتیوانی له‌ ئه‌ندامێکی گرووپێکی دژبه‌ری ئێرانیان لێدواه‌، به‌ نه‌هێنی له‌ دوای ئامانجی دیکه‌ن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی سوپای به‌یتولموقه‌ده‌سی کوردستان، سه‌ردار محه‌مه‌د حسه‌ین ڕه‌جه‌بی وتی: ڕاستی ئه‌وه‌یه‌ که‌ بابه‌تی ده‌ستگیر کردن و حوکمی ڕامین حسه‌ین په‌ناهی درێژه‌ی هه‌مان پیلانی نائه‌منییه‌کانی ساڵانی ڕابردووی کوردستانه‌ که‌ گرووپه‌ دژبه‌ره‌کان به‌ ڕێبه‌ری داگیرکاری جیهان و ڕژیمی به‌عس ئه‌نجامیان ده‌دا.

ئه‌و ئاماژه‌ی به‌ کێشه‌ ئه‌منییه‌کانی کوردستان کرد و وتی: گه‌شه‌ نه‌سه‌ندی کوردستان به‌شێکه‌ له‌ هه‌مان کێشه‌ ئه‌منییه‌کانی کوردستان. هێزه‌کانی کوردستان له‌ کاتی نائه‌منییه‌کاندا توانی به‌ڕێوه‌ بردنی به‌ره‌کان له‌ باشوور و ڕوون کردنه‌وه‌ی دۆخی شه‌ڕیان هه‌بوو.

ئه‌م فه‌رمانده‌ ئێرانییه‌ زیادی کرد: پیلانی دوژمن ئه‌وه‌یه‌ که‌ هێزه‌ شۆڕشگێڕه‌کان له‌ کوردستان له‌ عه‌رز بدات و خه‌ڵکی ئه‌م پارێزگایه‌ش باشتر له‌ هه‌ر که‌سی دیکه‌ تاڵی کاره‌کانی ئه‌م گرووپانه‌یان چێشتووه‌ و نایان به‌خشن. بۆردمانی بانه‌، دزڵی، سه‌وڵاوا، سنه‌، مه‌ریوان و ناوچه‌کانی دیکه‌ی پارێزگاکه‌ به‌ گه‌رای ئه‌م گرووپانه‌ ئه‌نجام ده‌بوو، ڕێگه‌خۆشکه‌ری دوژمن بۆ تیرۆر کردنی خه‌ڵکی ئاسایی بوون.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا: مونافقه‌کان هیچ جۆره‌ ئێرقێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیان نییه‌. سیخۆڕی کردنی وزه‌ی ناڤۆکی وڵاته‌که‌شمان کاری مونافقه‌کان بوو، ئه‌گه‌ر دڵیان بۆ خه‌ڵک ده‌سووتێت بۆ سه‌ر که‌وتنی وڵاته‌که‌یان شه‌ڕیان ده‌کرد. که‌س لاری له‌وه‌ نییه‌ که‌ کێشه‌ی زۆر له‌ وڵات هه‌یه‌ و ده‌بێت کاری له‌ سه‌ر بکرێت به‌ڵام به‌ چوونه‌ ڕێزی دوژمنانی ئێران نه‌ک گرێیه‌ک ناکرێته‌وه‌ که‌ ئاسته‌نگی زیاتر ده‌خرێته‌ به‌رده‌م چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان.

سه‌ردار ڕه‌جه‌بی وتی: بۆ خه‌ڵک گرنگه‌ بزانن که‌ سه‌رۆکی ئه‌م گرووپانه‌ چی ده‌ڵێن، چه‌ند ساڵ به‌ر له‌ ئێستا سه‌رۆکی گرووپی دیموکڕات وتی هیچ کێشه‌یه‌کی نییه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانمان هاوکاری ئیسڕائیل بکه‌ین. ئه‌وان ته‌نیا له‌ ئێران کاری تێکده‌رانه‌یان نه‌کردووه‌ و له‌ سلێمانی و حه‌ڵه‌بجه‌ش ئه‌م کارانه‌یان به‌ هاوکاری سه‌دام کردووه‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد: زۆر جێگه‌ی سه‌رسووڕمانه‌ که‌ که‌سێک بۆ سه‌ربازێکی وڵات که‌ له‌ به‌فر و سه‌رما له‌ ئێران به‌رگری ده‌کات، ناڕاحه‌ت نابێت، به‌ڵام دۆخه‌که‌ بۆ که‌سێک که‌ هێڵه‌ سووره‌ ئه‌منییه‌کانی شكاندووه‌ پێچه‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌ و کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بۆ ساز ده‌که‌ن، مه‌گه‌ر هه‌ر دووکیان ڕۆڵه‌ی ئه‌م خاکه‌ و نه‌ته‌وه‌یه‌ک نین؟

فه‌رمانده‌ی سوپای به‌یتولموقه‌ده‌س له‌ کۆتایدا ئاماژه‌ی به‌ بابه‌تی ڕامین حسه‌ین په‌ناهی کرد و وتی: ئه‌و به‌ چه‌که‌وه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ناو خاکی ئێران و له‌گه‌ڵ هێزه‌ چه‌کدارییه‌کانی ئێران به‌ شه‌ڕ هاتووه‌. له‌ کام وڵات باوه‌ که‌ گرووپێکی دژبه‌ری چه‌کدار بێته‌ ناو خاکه‌که‌ی و شه‌ڕی چه‌کداری بکات و دوای حوکم دان تاقمێک پشتیوانی لێ بکه‌ن؟

ئه‌و ئاماژه‌ی دا که‌ ئێرانیش وه‌ک هه‌ر وڵاتێکی دیکه‌ یاسا و پڕۆسه‌ی خۆیی هه‌یه‌ و زیادی کرد: که‌سانێک هه‌بوون که‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی و بێ شه‌ڕی چه‌کداری ده‌ستگیر بوون و دواجار به‌دوادا چوونیان بۆ کراوه‌ سزاکه‌یان که‌م کراوه‌، به‌ڵام شه‌ڕی چه‌کداری له‌م سزایه‌ جیاوازه‌. خه‌ڵکی کوردستان قبوڵی ناکه‌ن که‌ که‌سێک بۆ کاری تێکده‌رانه‌ له‌ وڵاتێکی دیکه‌ ڕاهێنانی پێ بکرێت و دواجار بۆ کاری بشێوێنی بێته‌ ئێران و له‌گه‌ڵ هێزه‌ سه‌ربازییه‌کان شه‌ڕی چه‌کداری بکات و له‌ ئه‌نجامیشدا بڕێک که‌س له‌ ته‌پڵی بێ تاوانبار بوونی بکوتن.

سه‌ردار ڕه‌جه‌بی ئاماژه‌ی دا: ئه‌مه‌ خۆ مه‌زڵوم کردنه‌ و به‌م کاره‌ به‌رد له‌ سه‌ر به‌رد ناوه‌ستێت، ئه‌وانه‌ی به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌که‌ن دڵسۆزی ڕامین حسه‌ین په‌ناهی نین و ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌که‌یشی ناناسن، به‌ڵکوو ئامانجی شاراوه‌ی دیکه‌یان هه‌یه‌، ته‌نانه‌ت بۆ له‌ سێداره‌ دانی ڕامین کات ده‌ژمێرن تاکوو به‌ ئامانجه‌که‌ی خۆیان بگه‌ن. ئامانجی ئه‌م حزب و که‌سانه‌ له‌ ڕاستیدا ئه‌وه‌یه‌ که‌ ڕامین حسه‌ین په‌ناهی له‌ سێداره‌ بدرێت، به‌ڵام به‌ ڕواڵه‌ت دژی ئه‌م کاره‌ن.

ئه‌و جه‌ختی کرد: بێ تاوه‌ان نیشان دانی ئه‌م که‌سه‌ شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کانه‌ و جه‌خت کردنه‌ له‌ تێکدانی ئه‌منیه‌تی خه‌ڵکی کوردستان. خه‌ڵکی کوردستان خۆیان ڕاستییه‌کان ده‌زانن و زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ش که‌ په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ به‌سیج و سوپای پاسداران نییه‌ دێنه‌ لای ئێمه‌ و ده‌ڵێن که‌ بێ تاوان ناساندنی کاری که‌سانێکی سه‌رلێشێواوه‌ و داوای خه‌ڵکی کوردستان نییه‌ چون ئه‌وان نوێنه‌ری خه‌ڵکی کوردستان نین و مافی قسه‌ کردنیان نییه‌. ئێمه‌ خه‌ڵکێکی لۆجیکیمان هه‌یه‌ که‌ ڕێز له‌ یاسا ده‌گرن و ئه‌م ڕووداوانه‌ به‌ باشی فام ده‌که‌ن و له‌ سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن که‌ ده‌بێت یاساکان جێبه‌جێ بکرێت.

News Code 19713

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =