سزاکانی ئەمریکا کاریگەریی له‌ سه‌ر ڕێککه‌وتنی نه‌وتی عێراق و ئێران نابێت

وەزیری نەوتی عێراق لەمیانەی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی ئۆپیک ڕایگەیاند: سزاکانی ئەمریکا کاریگەریی نابێت لەسەر ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕکردنی نەوتی خاو لەگەڵ ئێراندا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عێراق لە کۆبوونەوەی ئۆپێک وتی:  ئەو بارە نەوتە خاوانەی کە لە عێراقەوە ڕەوانەی ئێران کراون، بەهای پارەی ئەو کارەبای پێ دابین دەکرێت کە عێراق لە ئێرانەوە وەریدەگرێت.

لعێبی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "بابەتەکە سەرەتاییە و دەستمانکردووە بە ڕەوانەکردنی بڕی کەم بۆ پاڵاوگەکانیان بەڵام لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕ نییە".

ئەوە لەکاتێکدایە ساڵی ڕابردوو عێراق و ئێران ڕێککەوتن لەسەر ناردنی بڕێک لە نەوتی خاوی کێڵگەکانی کەرکوک بۆ ئێران، بۆئەوەی لە پاڵاوگەکانیدا بەکاریبهێنێت، لە بەرامبەریشدا ئێران بە هێندەی ئەو نەوتە هاوردەکراوەی عێراق لە بەندەرەکانی باشوری عێراقەوە ڕادەستی بەغدا بکاتەوە.

News Code 19711

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =