هه‌ڵکه‌ندنی توونێل بۆ گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی تیرۆریسته‌کانی سووریا و تورکیا

هه‌ڵکه‌ندنی توونل له‌ لایه‌ن تیرۆریسته‌کانی سووریا و تورکیا بۆ ڕاکردنی فه‌رمانده‌کانیان و کوژرانی ژماره‌یه‌کی زۆر داعشی به‌ ده‌ستی سوپای سووریا گرنگ ترین هه‌واڵه‌کانی سووریان.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لعه‌هد، تیرۆریسته‌کانی گرووپی ته‌حریرول توونلێکیان له‌ نێوان خاکی سووریا و تورکیا له‌ باکووری ئه‌دله‌ب لێداوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ ئه‌م توونله‌ که‌ندراوه‌ له‌ لایه‌ن فه‌رمانده‌کانی ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌وه‌ هه‌ڵکه‌ندراوه‌ تاکوو له‌ ئه‌گه‌ری هێرش کردن بۆ سه‌ریان بتوانن له‌م توونێله‌وه‌ ڕابکه‌ن.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ هێزه‌کانی سوپای سووریا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ تیرۆریسته‌کانی داعشیان له‌ ناوچه‌ی سه‌خنه‌ له‌ نزیک پاڵمیرا کوشتووه‌.

یه‌کینه‌ی تۆپخانه‌یی سوپای سووریا بنکه‌کانی تیرۆریسته‌کانی له‌ شاری حه‌راک له‌ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌رعا و ناوچه‌ی به‌سه‌ر ته‌حریر له‌ باکووری ده‌رعایش کردووه‌ ئامانج و به‌م هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌کی زۆر تیرۆریست کوژراون.

News Code 19707

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =