ڕەخنەی توندی هادی عامری لە بەڕێوەبەرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وێڕای ڕەخنەی توند لە بەڕێوەبەرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق وتی: بەرپرسایەتی بڕێک لە ساختەکارییەکانی هەڵبژاردن لە ئەستۆی کۆمیساریای باڵآی هەڵبژاردن و کەسی سەرۆک وەزیرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سومریە نیوز، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بە دەنگی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق کاردانەوەی نیشان دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لەم بارەوە وتی: بەرپرسایەتی بڕێک لە ساختەکارییەکانی هەڵبژاردن لە ئەستۆی کۆمیساریای باڵآی هەڵبژاردن و کەسی سەرۆک وەزیرانە.

عامری درێژەی دا: ئەوە بەرپرسایەتی ناکارامەی سەرۆک وەزیران و کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردن بووە کە بووەتە هۆی سەرهەڵدانی ساختەکاری لە هەڵبژاردن.

ناوبراو وتیشی: هەر لە سەرەتاوە داوای ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانمان کرد تا هەم سیاسییەکان و هەم بەشداربووان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە دڵنیا بن.

شیاوی باسە، ڕۆژی ڕابردوو دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە سەر ژماردنەوەی تەواوی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ٢٠١٨ی پەسەند کرد.

News Code 19704

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =