دیداری سەید عەمار حەکیم و باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق

سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق لە گەڵ باڵوێزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نووسینگەی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق، داگلاس سیلیمان باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا، بە ئامادە بوون لە نووسینگەی حیکمەی نیشتمانی، لە گەل سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەکانی عێراق و سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی ئەو  وڵاتە دیدار و گفتوگۆی کرد.

حەکیم لە ئەو دیدارەدا بە جەخت لە سەر پێکهێنانی دەوڵەتی زۆرینەی نیشتمانی و ئۆپۆزیسیۆن، وتی: لە ئێستاکە کە بێ بەرپرسایەتی دەبینین ئەبێ دەست بدەینە گۆڕانەوە و وەفادار بین. ئەبێ بەش خوازی بنێینە لاوە تا هەمووان لە دەوڵەتی داهاتوودا بەشداریان هەبێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی بەم زووانەی پارتە سیاسییەکان، بۆ لێکدانەوەی ڕەوتی سیاسی عێراق و پێکهێنانی دەوڵتی داهاتوو، لە سەر بەردەوامی گفتوگۆوە چارەنووس سازەکان لە درێژەی پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینە جەختی کرد.

News Code 19665

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =