تاڵی جاڵجاڵۆکە نوێترین ئامێری بەرەنگار بوونەوەی شێرپەنجە

تالی جاڵجاڵۆکە مادەیەکی سووک و زۆر پتەوە و تا ئێستا بۆ مەبەستی جۆراوجۆر لەوانە چێ کردنی جلوبەرگ، کورسی ئۆتۆمبیل، ئامێر فێنک کەرەوەی کارەبایی و تەنانەت بووژاندنەوەی دەمارە بریندارەکان بەکار هێنراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، بەڵام ئێستا بڕیارە لە تاڵی جاڵجاڵۆکە بۆ گواستنەوەی دەرمانەکانی دژە شێرپەنجە و گواستنەوەی ئیمەنیان تا گرێیە مەترسیدارەکان کەڵکی لێ وەربگیردرێت.

لێکۆڵەرانی ئاڵمانی و سووئیسی کە ئێستا لە سەر ئەو گەڵاڵە کار دەکەن، دەڵێن یەکێک لە باشترین ڕێگاکان بۆ بەرەنگار بوونەوەی شێرپەنجە ئیمەنی دەرمانییە. لە چوارچێوەی ئەو شێوەیەدا دەرمانەکان سیستەمی ئیمەنی لەش فێر دەکەن کە چلۆن خانە شێرپەنجەییەکان دەربخەن و لەناویان ببەن.

بەڵام بۆ گواستنەوەی ئەو زانیارییانە پێوسیتە ئامینۆ ئەسیدگەلێک بە ناوی پیتیدەکان بگوازرێنەوە بۆ ناو گرێیە لەنفاوییەکان. کێشەی سەرەکی ئەوەیە کە پیتیدەکان زۆر هەستیارن و زوو لە ناو دەچن و یەگەری هەیە لە درێژەی ڕێگاکەدا جێ بەجێ ببن و لەناو بچن.

بۆ چارەسەری ئەو کێشە بڕیارە پیتیدەکان لە لۆیەک لە تاڵەکانی جاڵجاڵۆکە بپێچرێت و بە سڵامەت بگەنە شوێنەکەیان. سووک بوون، ژەهراوی نەبوون و پتەوی زۆری تاڵەکانی جاڵجاڵۆکە لە بەرانبەر لێدان و گەرمادا دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەو گواستنەوە بە بێ کێشە ئەنجام ببێت.

ئاڵبەت تاڵی جاڵجاڵۆکە پێویستە  بۆ ئەو کارە بە سەرکەوتنەوە لە دۆخی تاقیگەیی بەرهەم هێنراوە و ئەو مادە پێویستانە کە دەتوانن خانەکانی لەش لە بەرانبەر شێرپەنجە پتەو بکەنەوە گواستراونەتەوە بۆ ناویان. شیاوی باسە ئەو تاڵە لە بەرانبەر گەرمای لانی زۆر ١٠٠ دا پتەوە.

News Code 19599

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =