ئەمریکا خەریکی ئاژاوەنانەوە لە نێوان ڕەوتەکانی شیعەی عێراقە

هەیسەم خەزاعی مامۆستای زانکۆ و شرۆڤەکاری عێراقی ڕایگەیاند کە لە ئیستادا ئەمریکا خەریکی ئاژاوەنانەوە لە نێوان ڕەوتەکانی شیعەی عێراقە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – سومەیە خومار باقی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەم دواییەدا لە ئاگرکەوتنەوەی گەورەترین ناوەندی پاراستنی سندووقەکانی دەنگدان لە عێراق لە سەرودەمی بژاردنەوەی دەستیی دەنگەکان هەواڵی دا. قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق پاشان ڕایگەیاند کە ئاگرکەوتنەوەکە بە ئانقەست بووە.

ئەعرەجی جەختی لەوەش کرد کە خۆی لە رێگەی کۆمیتەیەکی تایبەتییەوە کە بەو مەبەستە پێک هاتووە، پێوشوێنی ڕووداوەکە و هۆکارەکانی دەگرێت.

پاش بڕیاری ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق بۆ دیاری کردنی چەندین دادوەر لە پێناو چاودێری بە سەر ڕەوتی بژاردنەوەی دەستیی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەو وڵاتە، میدیاگەلی عێراقی لە ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو لە یەکێک لە هومارەکانی پاراستنی سندووقەکانی دەنگدان هەواڵیان دا. کازم سەلمان بورهان یەکێک لە بەرپرسانی ناوداری بەرگری شاریی بەغدا ڕایگەیاند کە ئاگرەکە کوژێندراوەتەوە و پێشگری کراوە لە دزەکردنی ئەو ئاگرە بۆ هومارەکانی دیکەی ڕاگرتنی سندووقەکانی دەنگدان.

هەیسەم خزاعی مامۆستای زانکۆ و شرۆڤەکاری عێراقی سەبارەت بە پرسی ئاگرکەوتنەوە لە هومارەکانی پاراستنی دەنگەکان و ئامانج لەو کارە ڕایگەیاند: من لە سەر ئەو بڕوایەم کە ئاگردانی ئەو هومارە بە مەبەستی چەق خستنە ناو بژاردنەوەی دەستیی دەنگەکان بووە، بۆ ئەوەی ئەو کارە ببێتە بیانوویەک بۆ بەڕیوەچوونی دووبارەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی عێراق.

ناوبراو لە وەڵامی پرسیار لە داخوازیی سەلیم جبووری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ بەڕێوەچوونەوەی دووبارەی هەڵبژاردنەکان لە کاردانەوە بەو ئاگرکەوتنەوەیە و مومکین بوونی ئەو داواکارییە لە سونگەی یاسایی و دەستووریی عێراق و ڕەزامەندیی گرووپە سیاسییەکانی دیکەی عێراق بۆ ئەو داواکارییە، وتی: سەلیم جبووری هەر لە سەرەتای ڕاگەیاندنی بەرایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەوڵی دەدا کە ئەنجامەکان هەڵوەشێندرێنەوە و هەڵبژاردنێکی دیکە بەڕێوە بچێت. هەر بۆیە دانیشتنێکی نائاسایی بۆ لێکدانەوەی میکانیزمەکانی ئەو کارە بەڕێوە برد و پاشان کۆمەڵێک پڕۆژەیاسای هەموارکردنەوەی پەسند کرد کە بە جۆرێک پێشێل کەری دەستوور بوون و بە ئاوردانەوە لەو بابەتە، ئێمە لە سەر ئەو بڕوایە نین کە پرسی لە ناوچوونی سندوو‌قەکانی دەنگدان لە هەلومەرجی ئێستا لە لایەن تورکیا و بە مەبەستی پاڵپشتی لە سەلیم جبووری و گوشار خستنە سەر بەغدا ئەنجام درابێت. سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەلێ جار خوازیاری بەڕیوەچوونەوەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی بووە، بۆ ئەوەی دەرفەتی گەڕانەوە بە پەرلەمانی بۆ بڕەخسێت، بە تایبەت کە ئیستا بەرەی سوننەی سەر بە عەرەبستان ڕکابەرییەکی توندیان لە گەڵ بەرەی سوننەی سەر بە قەتەر و تورکیا لە عێراقدا دەست پێکردووە.

هەیسەم لە وەڵامی پرسیار لە کاردانەوەی موقتەدا سەدر بەو ئاگرکەوتنەوەیە و ئەوەی کە سەبارەت بە ئەگەری دەست پێکردنەوەی شەڕی ناوخۆیی لە عێراق هوشداری داوە و دۆخی ئێستای عێراقی تەشەنەدار وەسف کردووە، ڕوونی کردەوە: هەندێک لە وڵاتانی ناوچە و جیهان هەن کە خوازیاری شکست دانی ڕەوتی سیاسیی عێراقن. لە سەرووی هەمووی ئەو وڵاتانە، ئەمریکا وەستاوە کە گەلێ جار بۆ ئاژاوەنانەوە لە نێوان شیعە و سوننە و هەروەها ناکۆکی لە نێوان کورد و عەرەب هەوڵی داوە و لە ئێستادا بە پاڵپشتیی وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس لە پێناو ئاژاوەنانەوە لە نێوان ڕەوتەکانی شیعە هەوڵ دەدا و ئەگەری ئەوەش هەیە کە پرسی هەڵوەشانەوەی بەرایی هەڵبژاردنەکان بیانوویەک بێت بۆ سەرهەڵدانی ئاژاوەیەکی نوێ کە ئێمە هیوادارین ئەو کارە نەکرێت.

شرۆڤەکاری عێراقی ئاماژەی بەوەش دا: من لە سەر ئەو بڕوایەم کە سەبارەت بە هەموارکردن و پێداچوونەوەی کەم تا کورتی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی، ڕێککەوتنێک لە نێوان ڕەوت و حزبە سیاسییەکانی عێراقدا مسۆگەر دەبێت. بە چەشنێک کە کەسانێکی وەک سەلیم جبووری و هەندێک لە نزیکانی قەتەر و تورکیا ژمارەی کورسی و پێگەیان دەچیتە سەر و پشکی هەندێک لە ڕەوتەکان لە بابەتی ژمارەی کورسییەکانیان لە پەرلەمان زیاد دەکرێت. ئەو ڕووداوە بە پێی بژاردنەوەی دەستیی دەنگەکانەوە ئەنجام دەدەرێت.

News Code 19595

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =