قوتبەدین سادقی:

سێ شانۆی نوێم بە دەستەوەیە

ناسەی هەواڵ: 4322751 -
دوکتور قوتبەدین سادقی ڕایگەیاند کە ئەمساڵ لە ۳ شانۆ ئیش دەکات و تەماشاخانەی شانۆ نمایشیان دەکات.

دوکتور قوتبەدین سادقی ماوەیەکە سەرقاڵی دەرهێنانی شانۆی نوێیە و لەمبارەوە بە ئاژانسی مێهر وتی: سەرقاڵی چەندین کارم و هەوڵ دەدەم بە وزە و لێکدانەوەیەکی زیاتر چەند بەرهەمی شانۆیی دەرهێنەری بکەم و نمایشیان بدەم.

ئەو زیادی کرد: ئێستە لە سەر ئەم ۳ شانۆنامە ئیش دەکەم کە دوانیان ئەمانەن کافکا قسەم لەگەڵ دەکات و بێ دەنگیت بۆ کوشتنم تەواوە، هەمووسیان لە تماشاخانەی شانۆ نمایش دەرکێت کە بەرپرسییەکی لە ژێر چاودێڕی خۆم دایە.

ئەم شانۆکارە کوردە ئاماژەی دا: ئەمساڵ ئەم شانۆیانە حەتمەن لە تماشاخانەی شانۆ نمایش دەکرێت.

ساقی سەبارەت بەم بابەتە کە ئایا لە تماشاخانەکانی دیکەی تاران شانۆکانی نمایش دەکات، وتی: لەمبارەوە لە حاڵی گفتوگۆ و دانوستانین ئەگەر دۆخەکە گونجاو بێت و بکرێت شانۆکانی تێدا نمایش بکرێت ئەم کارە ئەنجام دەدەین.

ناردنی بۆچوون

5 + 4 =