سەید موحسێن حەکیم لە گفتوگۆ لە گەڵ مێهر:

عەبادی بژاردەیەکی گرینگە بۆ سەرۆک وەزیریی عێراق

ناسەی هەواڵ: 4322647 -
ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی وەتەنی عێراق لە سەر ئەو باوەڕەیە کە حەیدەر عەبادی یەکێک لە گرنگترین بژاردەکانە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیری عێراق.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی- ڕامین حسێن ئابادیان: هەڵبژرادنی پەرلەمانی لە عێراق پاش هەوراز و نشێوی جۆراوجۆر لە کۆتاییدا لە کاتی دیاری کراوی خۆیدا واتا ڕۆژی ١٢ ی مەی لە شوێنە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو. ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێش لە ئەوە، قسە و باسی زۆر لە سەر دواخستنی کاتی هەڵبژاردنەکان لە لایەن بڕێ گرووپ و لایەنە سیاسییە دەرەکییەکانەوە و هەروەها بڕێک لایەنی دەرەکی، هەبوو.

لە ڕەتوی ئەو هەڵبژردنەدا سائێرۆن، فەتح و نەسر بە ڕیزەوە لە پلەکانی ئەکەم تا سێهەم وەستان. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕەوتی حیکمەی وەتەنی بە سەرۆکایەتی سەید عەنار حەکیمیش بە تەنیایی توانی ٢٠ کورسی لە کورسییەکانی پەرلەمان بە دەست بهێنێت.

لە هەمان پێوەندیدا، هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لە گەل سەید موحسێن حەکیم ڕاوێژکاری سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی وەتەنی عێراق و هەروەها ئەندامی نووسینگەی سیاسی ئەو ڕەوتە ئەنجام داوە کە لە شرۆڤەکەی لە خوارەوە هاتووە؛

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کۆتاییدا پاش هەوراز و نشێوی زۆر لە ڕێکەوتی دیاری کراوی خۆی و بە بێ هیچ کێشەیەکی ئەمنیەتی بەڕێوە چوو. لێکدانەوەی ئێوە لە بەڕێوە چوونی ئەو ڕووداوە سیاسیە گرنگە لە عێراق چییە؟

 لە ڕاستیدا، هەڵبژاردن یەکێک لە هێماکانی دیمۆکراسییە. لە ساڵی ٢٠٠٣ یەوە کە دەسەڵاتی عێراق گۆڕاوە، بنەڕەتی دەسەڵاتە نوێیە، دەبگ و ڕای خەڵک بووە. ئەو پرسە لە خولە جیاوازەکانی هەڵبژاردندا ڕوون و ڕاشکاوانە دیارە و عێراق بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی زۆری هەبووە لەو ماوەیەدا. بەردەوام هەوڵ دراوە تا دەنگی خەڵک، بنەڕەت و ژێربینای دیمۆکراسی لە عێراق بێت. بەم حاڵەوە ئێمە لە ساڵی ٢٠١٨ش هەڵبژاردنی پەرلەمانیمان لە عێراق بینی.

لە ئەم ماوەیەدا کۆمیساریای باڵآی هەڵبژاردنەکان کە بەرپرسی یاسایی بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنەکانە هەوڵی خۆی ئەنجام دا. هەر چەند ئەو بنکەیە بنکەیەکی سەربەخۆیە بەڵام لە ژێە چاوەدێری پەرلەماندا ئیدارە دەکرێت.

بەرپرسانی هەڵبژاردن هەوڵیان دا لە ڕوون ترین و بێ خەوشترین ڕێگا کەڵک وەربگرن بۆ هەڵبژاردن ئەویش ڕێگای ئەلکترۆنیکی بوو بەڵام هەر بە ئەوەشەوە بڕێک ناڕەزایەتی هەیە بە ساختەکاری لە هەڵبژاردن هەر بۆیە ١٠٢٧ سندۆقی دەنگدا بەتاڵ کرایەوە و کەسانی تریش ئەگەر ناڕەزایەتیان هەێبت دەتوانن لە ڕێگای دادگاوە شوێنی بگرن.

سەرۆک وەزیری پێشنیاریش یەک مانگ ماوەی هەیە کە دەوڵەتی خۆی پێک بهێنێت. ئەگەر لە ئەو ماوەدا نەیتوانی دەوڵەت پێک بهێنێت، ئەوە فراکسیۆنی دووهەمی پەرلەمانە کە ئەبێ بەبژێری خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەیزیری بناسێنێت. ئەمە تەواوی ڕەوتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە.

پەرلەمانی عێراق لەم دواییانەدا ئەوەی پەسەند کردووە کە ئەبێ دەنگەکان بە شێوەی دەستی بژمێردرێنەوە؟لە باوی یاساییەوە تا چ ڕادەیەک ئەوە دەکرێت؟ ئایا ئەو پەسەند کراوە ڕەوتی یاسایی پێواوە؟

پاش بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکان، سکاڵاکانی ئەنجام دران. ئەو سکاڵاگەلە نێردرانە کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکان و کۆمیساریاش بە پێی یاسا شوێنیانی گرت. پاش ئەوە، ئەو سکاڵاگەلە نێردرانە بەشی تایبەتی ئەنجومەنی باڵای دادگای عێراق و لە لایەن دەوڵەتەوە لیژنەیەک بۆ پێوشوێنگیری ئەو پرسە پێک هێنرا.

یەکێک لەو پرسانە کە بەردەوام لە ڕەوتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هێنراوەتە ئاراوە، پرسی دەستێوەردانی عەرەبستانی سعوودی بووە. بە گشتی ڕوانگەی ئێوە سەبارەت بە دەستێوەردانە دەرەکییەکان لە کاروباری ناوخۆیی عێراق چییە؟

دەسەڵاتدارانی عێراقی ئیزن نادەن هیچ وڵاتێک لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکەیاندا دەستێوەردان بکات. ئاڵبەت دەوڵەتی عێراقیش هیچ حەزێکی بۆ دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی تر نییە. بنەڕەتی سیاسەتی دەوڵەتی عێراق سیاسەتی باشترین دراوێ، پێکهێنانی باشترین پیوەندی لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهانە بە تایەبتی دراوسێیەکانی. دەوڵەتی عێراق بە دوای ڕێزی بەرانبەر و پێکەوە ژیانی بێ شەڕ لە گەڵ دراوسێیەکانییە. کەواتە وا دیارە کە تا ئێستا هیچ وڵاتێک نەیتوانیوە لە کاروباری ناوخۆیی عێراق دەستێوەردان بکات.

لەم دواییانەدا لە میدیاکان ڕاگەیێندرا کە ڕەوتی حیکمەی وەتەنی لە گەڵ هاوپەیمانییەکانی سائیرۆن و وەتەنییە بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتوو هاوپەیمانییان کردووە. ئایا پێکهێنانی ئاوەها هاوپەیمانییەک ڕاستە؟

ڕەوتی حیکمەی وەتەنی پێوەندییەکی مێژینەی لە گەڵ سائیرۆن هەیە. بڕێک لە ئەو پێوەندییانە دەگەڕێتەوە بە پێوەندی بنەماڵەیی و کارە سیاسییە هاوبەشەکان. بە دوای ئەو پێوەندییانەوە، کۆبوونەوەگەلێک ڕووی دا. ئەوەی کە لە نێوان حیمەی نیشتمانی، سایرۆن و وەتەنییە ئەنجام بووو، هاوپەیمانی نەبوو. ئەوەی کە ئەنجام درا بۆ شکناندی کەشی بێدەنگی لە بواری سیاسی عێراق بوو. ئێمە بۆشاییگەلێکمان هەست پێکرد کە پێویستە ڕەوتی پێکهێنانی دەوڵەت خێرا بکرێتەوە.

لە کۆبوونەوە لە گەڵ وەتەنییە و سائیرۆن داوامان لە فەتح و نەسریش کرد بەشداری بکەن بەڵام بە پێی هۆکارگەلێک نەیانتوانی بەشدار ببن.

ئەوەی کە لە ئەو کۆبوونەوە واژۆ کرا، بنەرەتی پلانی سیاسی دەوڵەتی داهاتووی عێراقە کە ئاڵبەت تەواوی گرووپە سیاسییەکانی عێراق لە سەر رێککەوتوون. ئێمە بە ئەو کارەوە ویستمان جووڵەیەک لە کەشی سیاسی عێراق دروست بکەین و پرسەکە پێکهێنانی هاوپەیمانی نەبووە.

سەبارەت بە سەرۆک وەزیری داهاتووی عێراق بە ڕای ئێوە چ کەسێک زیاتری شانسی هەیە بۆ ئەو پۆستە؟ برێک لە سیاسەتوانەکان بە دڵنیاییەوە لە بڕێک لە کەسایەتییە دیپلۆماتیکەکان بۆ ئەو پۆستە ناو دەبە. ڕای ئێوە لەم بوارەوە چییە؟

بە دڵنیاییەوە و بێ هیچ گومانێک بەرێز حەیدەر عەبادی یەکێک لە گرنگترین بەربژێرەکانی سەرۆک وەزیری ئەم خولەیە. ئاڵبەت وا دیارە کە ئێمە کاتی زیاترمان پێویستە تا بەرنامەی سیاسی دەوڵەتی داهاتوو دیاری ببێت و چاوەڕوانی گرووپە سیاسییەکان لە سەرۆک وەزیر، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک کۆماری داهاتوو دیاری ببێت تا بەم شێوەیە بژاردەکانی سەرۆک وەزیری بێنە ئاراوە.

سەید عەمار حەکیم وەکوو سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی وەتەنی بەردەوام لە سەر پێکهێنانی دەوڵەتی نیشتمانی جەختی کردووە. ئایا کەشی سیاسی عێراق ئێستا دەتوانێت ئاوەها دەوڵەتێک قبووڵ بکات؟ و پرسی تر ئەوەی کە دەوڵەتی بەرچاوی سەید عەمار حەکیم وەکوو دەوڵەتی نیشتمانی چ تایبەتمەندیەکی هیە؟

بەڵێ پێکهێنانی دەوڵەتی زۆربە نیشتمانی لە عێراق دەتونارێت پێک بێت، ئەگەر ئاوەها دەوڵەتێک پێک بێت ئێمە گەشەی سیاسی لە تەواوی بوارە سیاسییەکانی عێراق دەبینین. لەم ئەگەرەدا، لە پاڵ دەوڵەتی زۆرینەدا، کەمینەیەکیش لە پەرلەمان دەبن  و ئەم کەمینە بەردەوام بە سەر کارەکانی زۆرینە چاوەدێریان دەبێت و دەنگی ڕوون و ڕەوای خەڵک دەبن و هەر کێشەیەک لە کارەکانی دەوڵەتی زۆرینە هەبێت، ئەوە کەمینەیە کە کارەکانی دەست پێ دەکات.

ناردنی بۆچوون

3 + 13 =