ڕێگە نادەین بڕیاری دوژمنکارانە دژ بە ئێران لە خاکی هەرێمەوە بدرێت

سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ڕێگە بە ئەنجامدانی بڕیاری دوژمنکارانە دژ بە ئێران لە خاکی هەرێمەوە نادەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەفین دزەیی ستایشی هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردووە بۆ هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا و ڕاشیگەیاندووە، هەرێم گرنگییەکی زۆر بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ گەل و دەوڵەتی ئێران دەدات.

سەبارەت بە چالاکییەکانی ئەمدواییەی تیرۆریستانی دژە شۆڕش لە ناو خاکی ئێراندا، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە: "بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئەو بابەتە کۆمسیۆنێکی هاوبەش لە نێوان  هەولێر و تاراندا پێکهاتووە و هۆشداریشمان داوە بەو حزبانە تاوەکو مافی ئەوە نەدەن بەخۆیان کە بۆ دژایەتی کردنی ئێران و تورکیا کەڵک لە خاکی هەرێم وەربگرن و بڕیاری هاوشێوەی دووبارە نەکەنەوە."

ئەوەش لە کاتێکدایە ٨ی ئەم مانگە لە ناوچەی سیاکێوی سەر بە شاری شنۆ ، شەڕ و پێکدادانێک لە نێوان هێزەکانی حدکا و  هێزەکانی ئێران ڕوویدا کە هێزەکانی ئێران توانیان چەند گرووپ لە تیرۆریستەکان تێکبشکێنن.  

دواتر کونسوڵگەری ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند، یاداشتێکی ناڕەزایی وڵاتەکەی  سەبارەت بەو پرسە گەیاندووەتە لێپرسراوانی هەرێم و جەختیشانکردووەتەوە لە مافی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ بەرگری کردنی لە سەرچاوەی ئەو هەڕەشانە و لایەنی عێراقیشیان لەو بابەتە ئاگادار کردووەتەوە.

News Code 19574

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =