بەرپرسانی دوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن

نوێنەری پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە بڕیاری بەرپرسانی ئەو حزبە و یەکێتی نیشتمانی بۆ سەردان کردنی بەغدا و گفتوگۆ سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی عێراق هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی گشتیی عێراق (این)، موحسن سەعدوون لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بە ئاماژە بەوەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان گەلێ جار خوازیاری یەکگرتوویی و یەکڕیزی حزبەکانی کوردستان لە پێناو گرتنەبەری هەڵوێستێکی هاوبەش لە گفتوگۆ لە گەڵ بەغدا سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی عێراق بووە، وتی: هەندێک لەو حزبانە ئەو داخوازیەیان ڕەت کردۆتەوە و هەندێکی دیکەیان هیچ وەڵامێکی نەداوەتەوە.

سەعدوون ئاماژەی بەوەش دا: تەنیا یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەڵامی ئەرێنی بەو داخوازیە داوەتەوە، هەر بۆیە بڕیارە بەمزووانە بەرپرسانی حزبی لە پارتی و یەکێتی بە هەڵوێستێکی هاوبەش، بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی عێراق و پشکی کوردەکان لە هەڵبژاردنەکان، سەردانی بەغدا دەکەن.

News Code 19546

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =