پۆلیسی ئەڵمانیا ڕایگەیاند:

تیرۆریستی دەستگیر کراو لە کۆڵن ویستی چەکی بیۆلۆژیک بەرهەم بێنێت

ناسەی هەواڵ: 4321259 -
لێکۆڵەرانی ئیدارەی لێکۆڵینەوەکانی فیدراڵی ئەڵمانیا ڕایانگەیاند: تیرۆریستی دەستگیر کراو لە کۆڵن بە دوای بەرهەم هێنانی چەکی بیۆلۆژیکەوە بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی تەلەفیزیۆنی وۆڵت، لێکۆڵەرانی ئیدارەی لێکۆڵینەوەکانی فیدراڵ ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایانگەیاند: پەنابەرێکی ٢٩ ساڵەی توونسی کە دوو ڕۆژی ڕابردوو لە شاری کۆڵنی ئەو وڵاتە دەستگیر کرابوو، لە هەوڵدا بوو تا چەکی بیۆلۆژیک بەرهەم بهێنێت.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، سێشەممەی ئەم هەفتەیە پۆلیسی کۆڵنی ئەڵمانیا ئەو کەسەی بە ڕێژەیەکی زۆر لە مادەی کیمیاییە کوشندەکانەوە لە شوێنی ژیانی دەستگیر کردبوو.

پۆلیس ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوەکان لە سەر ئەو کەسە هەروا درێژەی دەبێت.

ناردنی بۆچوون

3 + 3 =