ئەردۆغان پێشنیاری بەرهەم هێنانی هاوبەشی ئێس ٥٠٠ ی داوەتە پووتین

ناسەی هەواڵ: 4321248 -
سەرۆک کۆماری تورکیا لە پێشنیاری بەرهەم هێنانی هاوبەشی مووشەکی ئێس ٥٠٠ بە هاوتا ڕووسەکەی خۆی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە گفتوگۆ لە گەڵ تی ڤی ٢٤ ڕایگەیاند: ئەنقەرە دەیەوێت بە شێوەی هاوبەش لە گەڵ ڕووسیا بەرەیەکی نوێ لە مووشەکە ئاسمان بۆ زەوییەکانی ئێس ٥٠٠ بەرهەم بهێنێت.

سەرۆک کۆماری تورکیا لەم بارەوە وتی: ئەو پێشنیارە لە پێوەندی تەلەفۆنی ئەم دواییانەی خۆی لە گەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا هێنراوەتە ئاراوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەردۆغان لەم گفتوگۆوەدا سەبارەت بە وەڵامی پووتین لە سەر ئەو داخوازییە قسەی نەکرد.

شیاوی باسە، ئەمریکا ماوەیەک لەمەو پێش سەبارەت بە کرینی مووشەکی ئێس ٤٠٠ لە لایەن تورکیاوە لە ڕووسیا هەڕەشەی کرد و لە هەنگاوی یەکەمدا ڕایگەیاند کە لە ڕادەست کردنی شەڕکەری ئێف ٣٥ بە تورکیا خۆی دەبوێرێت.

ناردنی بۆچوون

4 + 2 =