دەستگیری خۆکوژێکی داعشی لە ئەستەنبۆڵ

پۆلیسی دژە تیرۆری ئەستەنبۆڵ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ خۆکوژێکی سەر بە داعش و ١١ کەسی دیکە کە لە داعش پاڵپشتی ئابووریان دەکرد، دەستگیر کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری دۆغان، دوابەدوای بەدەست هێنانی زانیاری لە سەر چالاکی گرووپی تیرۆریستی داعش لە سەروبەندی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئەستەنبۆڵ، هێزەکانی دژە تیرۆری ئەستەنبۆڵ ئەمڕۆ لە هەڵمەتێکی هاوبەشدا هێرشیان کردە سەر ١٤ شوێنی لە پێشەوە دیاری کراو و خۆکوژێکی داعش کە لە ئوردووگاکانی داعش پەروەردە کرابوو و ١١ کەسی دیکە کە پاڵپشتی ئابووریان لە داعش دەکرد، دەستگیر کرد.

بە پێێ زانیارییەکان، پۆلیسی دژە تیرۆری ئەستەنبۆڵ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەکانی سوڵتان بیلی، عومرانیە، ماڵ تەپە، ئەیوب، باخچە ئولری، عسنلر و ئارناووت کوی، لە هەڵموتێکی بەربڵاودا هێرشیان کردە سەر ماڵی گرووپی داعشییەکان. ئەو خۆکوژە و کەسەکانی تر لە ژێر چاوەدێری توندی ئەمنی گواسترانەوە بۆ ناوەندی دژە تیرۆری پۆلیسی تورکیا.

News Code 19541

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =