بڕیارنامه‌ی پشتیوانی له‌ فه‌له‌ستین لە نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان پەسەند کرا

ناسەی هەواڵ: 4321043 -
مەکۆی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان پێش نووسی بڕیارنامه‌یه‌کی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ پشتیوانی کردن له‌ فه‌له‌ستینییه‌کانی پەسەند کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان پێش نووسی بڕیارنامه‌یه‌کی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ پشتیوانی کردن له‌ فه‌له‌ستینییه‌کان واژۆ کرد.

ئه‌م بڕیارنامه‌یه‌ به‌ زیاتر ده‌نگ، واتا به‌ ۱۲۰ ده‌نگی به‌ڵێ و ۸ ده‌نگی نه‌خێر و ۴۵ ده‌نگی بێ لایه‌ن پەسەند کرا.

هه‌روه‌ها مەکۆی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌نگی به‌ پێش نووسێکی ئه‌مریکا نه‌دا که‌ گرووپه‌ فه‌له‌ستینییه‌کانی به‌ هۆی مووشه‌ک دان له‌ ئیسڕائیل تاوانبار ده‌کرد.

بڕیارنامه‌که‌ی ئه‌مریکا ۶۲ ده‌نگی به‌ڵێ و ۴۸ ده‌نگی نه‌خێر و ۴۲ ده‌نگی بێ لایه‌نی هێنا.

نیکی هه‌یلی، نوێنه‌ری ئه‌مریکا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان دژی ئه‌م بڕیاره‌ وه‌ستایه‌وه‌ و به‌م هۆیه‌وه‌ بینای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانی به‌جێهێشت.

ناردنی بۆچوون

7 + 1 =