مێسی بەشداریی لە مۆندیالی جیهانی 2018 ناکات

باشترین یاریزانانی ئێستای مۆندیالی جیهانی ٢٠١٨ ی ڕووسیا هەڵبژێردران کە ئەستێرەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین واتا لیۆنێل مێسی لە نێوانیاندا نابینرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی گۆڵ ڕۆژی ڕابردوو باشترین پێکهاتەی ئامادە لە مۆندیالی جیهانی ٢٠١٨ ی ڕووسیای هەڵبژارد کە لە ئەو پەڕی سەرسووڕمانەوە ئەستێرەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین واتا لیۆنێل مێسی لە نێویاندا نەبوو.

لە ئەو پێکهاتە ئالیسۆن کە لە ئەم وەرزەدا لە گەڵ ڕۆم زۆر زۆر باش کاری کردبوو بە هۆی جێگیر بوونی لە هەڵبژاردەی نەتەوەیی بڕازیل وەکوو باشترین دەروازەبان ناسێندرا.

جاشوا کەمیچ بەرگیرکاری یانەی بایێرن مۆنیخ بێ گومان لە یارییەکانی خولی یەکەم کاری بەشی ئەنجام دا و یەکێک لە پێنج بەرگری کاری باشی کێبڕکێیەکانە.

توماس مونیری بەلژیکی وەکوو دیوار کاری کردووە و هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەلژیک خەیاڵیان ئاسوودەیە بەرانبەر هێرشبەرەکانی ڕکابەرەکانیان.

سیمە ورسایکۆ یەکێک تر لە بەرگیرکارەکانی ئەو پێکهاتەیە. بەرگریکاری خەڵکی کرواسی لە یارییەکانی خولی یەکەم لە بەدەستهێنانی ٦ کلین شیت یارمەتی هەڵبژاردەکەیی دا.

موحەمەد سەلاح وەک دیارە یەکێک لە ئامادەترین یاریزانەکانی ئەو کێبڕکێیانەیە، هەرچەندە بریندار بوونی ئەو لە خولی پاڵەوانەکان کارەکەی بۆ ئەستەم دەکاتەوە.

یاریزانێکی تری هێڵی ناوەڕاست دەیوید سیلوای ئەسپانیاییە. ئەو یەکێک لە بەناوبانگیرتن شووت زەنەکانی مۆندیالی جیهانییە. سیلوا لە ئەم وەرزەدا بۆ یانەکەی خۆی ٩ گۆڵ و بۆ هەڵبژاردەی ئەسپانیا ٥ گۆڵی کردووە.

میل جدیانکی ئوسترالیایی کەسیکی تری هێڵی ناوەڕاست یا هافبەکەکانە. یاریزانی یانەی ئاستۆن ولیا لە ڕێگای مۆندیالی جیهانی ٥ گۆڵی لە ڕێگای خاڵی پناڵتییەوە بۆ وڵاتەکەی وەشاندووە.

کریستیەن ئێریکس دوایین هافبەکی ئەو پێکهاتەیەیە. یاریزانی خەڵی دانمارک کە بۆ یانەی تاتێنهام یاری دەکات گۆڵزەنترین هافبەکی قۆناغی سەرەکییە. ئەو لە ئەو قۆناغەدا ١١ گۆڵی وەشاندووە.

ئۆلیڤیە ژیو بە قەد ئاتوان گریزمان گۆڵی کردووە و ئەگەر یارییەکە لە سەرەتاوە دەست پێنەکات دەتوانێت جێگرەوەیەکی باش بێت.

ئێدینسۆن کاوانی دووهەم هێرشبەری پێکهاتەکەیە. یارزانی ئوروگوەیی پاریسەن ژێرمەن هەلی زۆر بۆ گۆڵ کردن لە گرووپی ئا ی کێبڕکێیەکان دەڕەخسێنێت.

لە کۆتاییدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ جێی گرتووە. ڕۆنالدۆ لە یەکێک لە ئەستەمترین گرووپەکانی مۆندیالی جیهانی جێی گرتووە بەڵام زیاتر لە هەر کەسێکی تر لە قۆناغی سەرەکی دا گۆڵی کردووە. ئەو بە ١٨ گۆڵەوە لە سەرووی گۆڵزەنەکانی ئەو قۆناغەدایە.

News Code 19533

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =