ئه‌مریکا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تورکیا ناکاته‌ قوربانی کورد

یه‌کێک له‌ به‌رپرسانی باڵای کوردی سووریا سه‌باره‌ت به‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ تورکیا وتی: ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ لۆجیکییه‌ و ئه‌مریکا په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیا ناکاته‌ قوربانی کورد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر ڕۆیترز، ئاڵدار خه‌لیل، ئه‌ندامی باڵای په‌یه‌ده‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ تورکیا سه‌باره‌ت به‌ مه‌نبه‌ج وتی: ڕه‌خنه‌مان له‌ سه‌ر ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ هه‌یه‌ به‌ڵام سازانێکی عه‌قڵانییه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌مریکا ده‌بێت بڕیارێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ تورکیا بدات. ئێمه‌ لامان وایه‌ که‌ ئه‌مریکا په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ تورکیا ناکاته‌ قوربانی ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی ئێمه‌.

ئاڵدار خه‌لیل سه‌باره‌ت به‌ کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریاش ڕایگەیاند: به‌ڕاستی ناتوانم پێش بینی بکه‌م که‌ ئه‌مریکا چی ده‌کات، ده‌بێت تاکوو شکستی ته‌واوی داعشییه‌کان چاوه‌ڕوان بین.

سه‌باره‌ت به‌ داواکاری به‌شار ئه‌سه‌د بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ کوردی سووریاش وتی: هێشتا له‌مباره‌وه‌ هیچ هه‌نگاویک هه‌ڵنه‌گیراوه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ ڕێککه‌وتن بگه‌ین ئه‌مه‌ هه‌نگاوێکی مێژووی ده‌بێت. ئێمه‌ ناشزانین که‌ تاکوو چ ڕاده‌یه‌ک ئه‌م پێشنیاره‌ جدییه‌ به‌ڵام هیوادارین که‌ نیه‌تی خێر له‌ پشتیه‌وه‌ هه‌بێت.

ئه‌م به‌رپرسه‌ کورده‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌میشق بۆ به‌کار هێنانی هێزی سه‌ربازی له‌ دژی کورد وتی: ئه‌مه‌ به‌ڕاستی جێگه‌ی داخه‌، ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵه‌کان بۆ به‌هێز کردنی ڕێگا ئاشیانه‌کان بێت. ده‌بێت ده‌سه‌ڵات له‌ سووریا دابه‌ش بێت و سووریا ببێته‌ وڵاتێکی دیموکڕاتیک که‌ هه‌موو خه‌ڵکی سووریا به‌ کوردیشه‌وه‌ تێیدا پشکیان هه‌بێت.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا که‌ ده‌بێت له‌ سه‌ره‌تای دانوستانی نێوان کوردی سووریا و ده‌میشق بابه‌تی عه‌فرین گفتوگۆی له‌ سه‌ر بکرێت.

News Code 19532

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =