دۆخی عێراق بەهاوپەیمانی كردنی دوو لیست چارەسەر ناكرێت

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: "ده‌بێت لیستە براوەكان هەرێم پێكەوە دابنیشین ‌و كارنامەیەكی هاوبەشمان هەبێت بۆ دانوستاندن".

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهرله‌ ڕووداو ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: "هەموو لێكنزیكبوونەوەیەكی لایەن و لیستەكانی عێراق لەوكاتەدا هەنگاوێكی ئەرێنییە ، بەڵام ئەو بارودۆخە تەنیا بەهاوپەیمانیكردنی دوو لیست چارەسەر ناكرێت."

وتیشی: دەبێ هاوپەیمانییەكی فراوان و گشتگیر دروستبكرێت ، بۆ ئەوەی بتوانرێت چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ كێشەكانی عێراق بدۆزرێتەوە".

له‌باره‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانێتی نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند: "ئەو هاوبەشییەی ئێستا لە هەڵوێستەكاندا لەنێوان پارتی و یەكێتیدا دروستبووەتەوە گرنگە ، بەڵام هەروەك پێشتریش گوتوومانە دەبێ لیستە براوەكان لە هەرێمی كوردستان پێكەوە دابنیشین و كارنامەیەكی هاوبەشمان هەبێت بۆ دانوستاندن لەسەر بنەمای مافەكانمان لەدەستووری عێراقدا لەگەڵ لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنەكانی عێراقدا".

به‌وته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، "ئێمە ئێستا نامانەوێت ببینە بەشێك لەهیچ هاوپەیمانییەك ، بەبێ ئەوەی بەرچاوڕوونیمان هەبێت لەسەر كارنامەی ئەو هاوپەیمانیانە بۆ بەشداریكردنی لیستەكانی دیكە و پاراستنی مافی هەموو پێكهاتەكان و بەتایبەتیش مافەكانی گەلی كوردستان و هەرێمی كوردستان هەروەك لە دەستووری عێراقدا هاتوون، چونكە لەو هەڵبژاردنەدا ژمارەی كورسییەكانی هەموو لیستەكان زۆر نییە كە بتوانن وەك لیستی زۆرینە تەماشابكرێن، لەبەرئەوە بۆ ئەوەی حكومەتێكی بەهێز هەبێت دەبێ خاوەن زۆرینەیەكی بەرچاوبێت لە پەرلەماندا".

News Code 19531

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =