هیوادارم تا ساڵی ٢٠٢٠ چەک داماڵینی ناڤۆکی کۆریای باکوور کۆتایی بێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هیوای خواست کە تا ساڵی ٢٠٢٠ داماڵینی چەکی ناڤۆکی کۆریای باکوور کۆتایی پێ بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری فەڕەنسا لە دیاری کردنی کاتی داماڵینی چەکی ناڤۆکی بۆ کۆریای باکوور لە لایەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ڕاشاتودەی، مایک پەمپەئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتی چوونیدا بۆ کۆریای باکوور لەم بارەوە وتی: چواڕوانی دەکەین کۆریای باکوور لە ماوەی ٢ ساڵ و نیوی داهاتوودا هەنگاوی بنەڕەتی بنێت بۆ داماڵینی چەکی ناڤۆکی .

ناوبراو لە درێژەدا وتی کە خۆی دەوری سەرەکی دەگێڕێت لە بەرەو پێش چوونی ئەو کارە.

وتیشی: خولی دووهەمی دانوستانەکان لە گەڵ بەرپرسانی کۆریای باکوور هەفتەی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەڕەشەی کرد: ئەگەر دانوستانەکان لە گەڵ کۆریای باکوور ڕابگیردرێت، ئەوا ڕاهێنانی سەربازی لە نیمچە دوورگەی کۆریا دەست پێدەکەینەوە.

News Code 19528

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =