بە بیانووی پاراستنی بەرجام؛

یەکێتی ئەورووپا نووسینگەی فەرمی لە ئێران دەکاتەوە

ناسەی هەواڵ: 4320802 -
هەندێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئەورووپا بە بیانووی پاراستنی بەرجام، خوازیاری کردنەوەی نووسینگەی فەرمی لە ئێرانن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە یۆرۆنیووز، چەند نوێنەری پەرلەمانی ئەورووپا خوازیاری کردنەوەی نووسینگەی فەرمیی ئەو یەکێتیە لە تاران بە بیانووی پاراستنی بەرجام بوون.

ئاناگۆمێز (Ana Gomes) نوێنەری پورتەغالیی پەرلەمانی ئەورووپا لە ناڕەزایەتی بە بڕیارەکانی دۆناڵد ترامپ، ڕایگەیاند: ناتوانین بە یاساکان بەدەسەڵات بین؛ یاساکانی ترامپ شارستانیانە نییە.

کورنێلیا ئێرنیست (Cornelia Ernst) نوێنەرێکی دیکەی پەرلەمانی ئەورووپا لە ولاتی ئەڵمانیا، لەوبارەیەوە وتی: کردنەوەی نووسینگەی یەکێتی ئەورووپا لە تاران ئایدیایەکی زۆر باشە.

وتیشی: ئەوە نیشانەیەکی باشە و گرینگترین کێشەکانی ناو ئەو وڵاتەش دەبینین. پێویستمان بە ئاشتی لەو ناوچەیەیە و ئەوە بۆ ئێمە و خەڵکی ناوچەکە گرینگە.

ئەوە لێدوانانە لە کاتێکدایە کە ترۆئیکای بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا پاش دەرچوونی ١٨ی گوڵانی ترامپ لە بەرجام، ئیدعایان کرد کە لە هەوڵی ئەوەدان بۆ پووچەڵ کردنەوەی کاریگەریی دەرچوونی یەک لایەنەی ترامپ لە سەر بەرجام، رێگەگەلێک پێشنیار بکەن.

ناردنی بۆچوون

1 + 12 =