به‌رپرسێکی عێراقی ڕایگەیاند:

هۆشداریی سه‌باره‌ت به‌ پاشماوه‌کانی داعش له‌ که‌رکووک

ناسەی هەواڵ: 4320409 -
به‌رپرسێکی پارێزگای که‌رکووک سه‌باره‌ت به‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی هێرشی پاشماوه‌کانی داعش له‌ چه‌ندین ناوچه‌ی سه‌ر به‌ که‌رکووک هۆشداری دا و جه‌ختی کرد که‌ ده‌بێت ئه‌م مه‌ترسییه‌ به‌ کاری هه‌واڵگری ورد کۆتایی پێ بێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، به‌رپرسێکی پارێزگای که‌رکووک سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسی پاشماوه‌کانی داعش له‌م پارێزگایه‌ هۆشداری دا.

فه‌لاح یایجلی، نوێنه‌ری پارلمانی عێراق له‌ به‌ره‌ی تورکمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی یایجی له‌ که‌رکووک وتی: هێرشی داعشییه‌کان بۆ سه‌ر یایجی، دوبز و قه‌ره‌ته‌په‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی که‌رکووک به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: ئه‌م هێرشانه‌ له‌ لایه‌ن پاشماوه‌کانی داعش ئه‌نجام ده‌بێت و هه‌ر بۆیه‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌یان جێگه‌ی سه‌رسووڕمان نییه‌.

یایجلی زیادی کرد که‌ داعش له‌ دوای شکست له‌ که‌رکووک و ناوچه‌که‌ ئه‌ندام و هێزی زۆری له‌ ده‌ست داوه‌ به‌ڵام هێشتا پاشماوه‌کانیان ماون و ناوه‌ ناوه‌ بۆ ناسه‌قامگیر کردنی که‌رکووک هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر ئه‌م ناوچانه‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد که‌ ده‌بێت کاری هه‌واڵگری ورد سه‌باره‌ت به‌ پاشماوه‌کانی داعش ئه‌نجام بدرێت و به‌م کاره‌ مه‌ترسی بوونی ئه‌م داعشییانه‌ له‌ناو ببرێت.

ناردنی بۆچوون

3 + 4 =