سارێژبوونەوەی برینەکان بە پلاسمای سارد لە ماوەی دوو خولەکدا

کۆمپانیایەکی ئەڵمانی بە ناوی کۆڵد پلاسما تەک توانی یەکێک لە تەکنۆلۆژیا فانتزییەکانی ناو فیلمی ستار ترێک، لە جیهانی ڕاستیدا نمایش بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دیجیتاڵ ترێندز، ئەو تەکنۆلۆژیایە شۆڕشێکی بنەڕەتییە لە بواری سارێژکردنەوەی برینەکان بە تایبەت برینگەلێکی ناسوور کە گیانی نەخۆشە ئۆرژانسیەکان دەخاتە مەترسییەوە.

لەو تەکنۆلۆژیایە لە پینە بەرهەم هێنراوەکان لە سیلیکۆن بە کەڵک وەرگرتن لە پلاسمای سارد بۆ چارەسەری و سارێژکردنەوەی خێرای برینەکان کەڵک وەردەگیردرێت. ئەو شێوازە بیرهێنەرەوەی کەرەسەیەکی ناسراو بە داڕێژەرەوەی پێست لە فیلمی ساینس- فانتزیی ستار ترێک (Star Trek)ـه کە بە کەڵک وەرگرتن لەو کەرەسەیە، برینە ناسوور و قووڵەکان بە خێرایی سارێژ دەکرێنەوە.

ئەو پینە باسکراوە لە یۆن و تیشکی بان بنەوش بە مەبەستی خاوێن و دژەهۆ کردن و سارێژکردنەوەی خێرای برینەکان کەڵک وەردەگیردرێت و لە ڕاستیدا جێگرەوەیەکە بۆ ئانتی بیووتیک. یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکانی ئەو شێوازە بە نیسبەتی کەڵک وەرگرتن لە ئانتی بیووتیک، خێرایی زۆری ئەو لە جاک کردنەوەی برینەکانە.

پلاسمای سارد لە ڕاستیدا گازێکی یۆنیزەیە کە توێژێکی سیلیکۆنی و سەرچاوەیەکی دابین کردنی وزە بۆ ئاسانکاری لە چەسپاندنی بە برینەکە، لە بەرچاو گیراوە. ئاوێتەبوونی ئەو مادەیە پێکەوە و هەروەا لە گەڵ ئۆکسیژێنی هەوا، باکتریاکاان لە ناو دەبات و خێرایی دەبەخشێتە سارێژبوونەوەی برینەکان لە ماوەی زەمانیی کەمتر لە دوو خولەک.

ئەوە لە کاتێکدایە کە سارێژبوونەوەی برینە هاوشێوەکان لە رێگەی ئانتی بیووتیکە باوەکان لە نەخۆشخانە لانی کەم پێویستی بە ٤٥ خولەک کات هەیە.

چاوەروان دەکرێت کە کەڵک وەرگرتن لەو شێوازە دەرمانە تا بەر لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ لە ئەڵمانەوە دەست پێبکات.

News Code 19518

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =